وۆرکشۆپێک دەربارەی "ئەنفال"ی کورد لە باشووری کوردستان لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
وۆرکشۆپێک دەربارەی "ئەنفال" بەناونیشانی "پڕۆسەی ئەنفالی کورد بەگشتی و ئەنفالی کۆیە بەتایبەتی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٤ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "پڕۆسەی ئەنفالی کورد بەگشتی و ئەنفالی کۆیە بەتایبەتی" بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرکشۆپە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان" ڕێکخرابوو تاکوو زانکۆ وەک ناوەندێکی ئاکادیمی و توێژینەوەیی لە ڕوانگە و ڕەهەندێکی مێژوویی خوێندنەوە بۆ بابەتێکی گرینگ و هەستیاری مێژووی کورد لە باشووری کوردستان واتە پرسی "ئەنفال" تاوتوێ بکات.
پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە لەلایەن د. کێوان جبار عبداللە بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەشکرا:
بابەتی "ئەنفالی کۆیە" لەلایەن پ.د هۆشمەند علی محمود پێشکەش کرا.
بابەتی "ئەنفالی کۆیە لە نێوان گێڕانەوە و بەئەرشیفکردندا" لەلایەن م.ی کاوە طیب جلال پێشکەش کرا.
بابەتی "کار و پڕۆژەی شەهیدانی کۆیە بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ماوەی ساڵێکدا" لەلایەن تاڤگە حمە صالح احمد بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە پێشکەش کرا.
بڕگەی پرسیار و تێبینی بەشداربووان گفتوگۆ و گەنگەشەی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەندتر کرد.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ