سەنتەری "مەلای گەورە" سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی کۆیە دیداری زانستیی "قوبادی جەلیزادە"ی بەناونیشانی "قوبادی جەلیزادە" شاعیری پێشەنگ و نوێکار بەڕێوەبرد.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٥ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و شاعیری ناودار "قوبادی جەلیزادە"، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و میوانانی جیاواز لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، سەنتەری "مەلای گەورە" دیداری زانستیی "قوبادی جەلیزادە"ی بەناونیشانی "قوبادی جەلیزادە" شاعیری پێشەنگ و نوێکار بەڕێوەبرد.
سەرەتای دیدارەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر سەرۆکی بەشی سەنتەری "مەلای گەورە" پ.د نالی جواد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دیدارەکە لە دوو پانێلی جیاواز پێکهاتبوو و لە پانێلی یەکەم پ.د ڕێزان صالح مولود بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی خوارەوەی تێدا پێشکەش کران:
بابەتی "پارێزبەندیی نیشتمان لە دەقێکی شیعری قوبادی جەلیزادەدا" لەلایەن پ.د عثمان دەشتی پێشکەش کرا.
بابەتی "وردە خوێندنەوەیەک بۆ داگیرکەری قوباد" لەلایەن ڕێبوار سیوەیلی پێشکەش کرا.
بابەتی "شیکاریی هێماگەریی تیۆلۆژی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادەدا" لەلایەن پ.ی.د فەرهاد عزیز حسن پێشکەش کرا.
بابەتی "تجلیات الهایکو بین الشاعرین سامح درویش و قباد جەلیزادە" لەلایەن د. کۆیان اسماعیل جمعە پێشکەش کرا.
پانێلی دووەمی دیدارەکە لەلایەن پ.د دەریا جمال حەوێزی بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی خوارەوەی تێدا پێشکەش کران:
بابەتی "گێڕانەوەی واقیعی مێژوویی لە دەقەکانی قوبادی جەلیزادەدا" لەلایەن پ.د سامان حسین احمد پێشکەش کرا.
بابەتی "کورد وەک نەتەوەیەکی تراژیک لە شیعری "بەم نزیکانە"ی قوبادی جەلیزادەدا" لەلایەن م. عبدالخالق یەعقووبی پێشکەش کرا.
بابەتی "ئازادی لەبەردەم دادگای نەریتدا ڕامانێک لە دەسەڵاتی نەریت و پرسی ئازادی لە جیهانبینیی شیعری قوبادی جەلیزادەدا" لەلایەن د. مهاباد ئازاد محمد پێشکەش کرا.
بابەتی "ڕۆڵی ڕەوانبێژی لە بەرهەمەکانی قوبادی جەلیزادە و لۆرد بایرۆندا" لەلایەن م.ی ئومێد باپیر سابیر پێشکەش کرا.
بڕگەیەکی دیکەی دیدراەکە تایبەت بوو بە بەخشینی ژمارەیەک بەرهەمی چاپکراوی شاعیر "قوبادی جەلیزادە" بە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق.
بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی چەند دەقێکی شیعری لەلایەن قوبادی جەلیزادە و هاوکات کۆراڵی ماڵی ئیستاتیک کۆڕاڵی نامەیەک بۆ شارەکەم لە ئاواز و دابەشکردنی م. ئارەزوو اسماعیل منصور و هۆنراوەی قوبادی جەلیزادە پێشکەش کرا.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ