قۆناغی دووەمی "خەڵاتی زانکۆ" و ناساندنی پڕۆژەی خوێندکاران لە بوارەکانی ژینگەپارێزی و گەشەپێدانی بەردەوام دەستی پێکرد
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٤ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە، قۆناغی دووەمی "خەڵاتی زانکۆ" بە ناساندنی پڕۆژەی خوێندکاران لە بوارەکانی ژینگەپارێزی و گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگای سیمینارەوە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە دەستی پێکرد هاوکات لەمیانەی سیمینارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر بۆ لە نزیکەوە چاوەدێریکردنی بەڕێوەچوونی پێڤاژۆکانی پەیوەندیدار بە هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکانی "خەڵاتی زانکۆ" ئامادەبوون.
خەڵاتی زانکۆ پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکی تایبەتمەندیی زانکۆی کۆیەیە کە ئامانج لێی هاندانی خوێندکارانە بۆ پەرەپێدان و برەودان بە تواناییەکانیان لە پێشکەشکردنی پڕۆژەی تایبەتمەند لە بوارەکانی ژینگەپارێزی و گەشەپێدانی بەردەوام مەبەستێک کە هاوئانگە لەگەڵ ڕوانگەی ژینگەدۆستی زانکۆی کۆیە و هاوکات هەنگاوێکیشە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لە دەستپێکی راگەیاندنی خەڵاتەکە کۆی گشتی ١٧٩ پرۆژەی خوێندکاران لە هەر شەش فاکەڵتییەکەی زانکۆی کۆیە پێشکەشی لیژنەکانی کران و تێیاندا ١١٠ پرۆژە بۆ قۆناغی دووەم هەڵبژێردران و وابڕیارە لە ماوەی نێوان ٤-٧ی ئایاری ٢٠٢٥دا پێشکەشکردنی سیمینارەکان و هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی قۆناغی دووەم بەڕێوەبچێت و لە نڕۆژی ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە کە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ دەکات پرۆژە براوەکان ڕابگەیندرێت.
ئەم سمینارانە کە لەلایەن خودی خوێندکارانەوە سەبارەت بە پڕۆژەکانیان پێشکەشکرا هەنگاوێکی تری کردەیی زانکۆی کۆیەیە بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی گونجاو بۆ باوەڕبەخۆبوونی زیاتر و بەرگری لە پڕۆژە پێشنیارکراوەکانیان وەک دەستپێک پڕۆژەکانی خوێندکاران لە فاکەڵتیی پەروەردە و زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە هەڵدەسەنگێندرێ و دواتر فاکەڵتییەکانی تر.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ