سێ مامۆستای زانکۆی کۆیە بە ناوەکانی م.ی سۆران عمر ڕەشید، م.ی ڕێبین نورالدین کاکەامین و م.ی ژینۆ جوهر ابوبکر بەشداربوون لە وۆرکشۆپی پەرەپێدانی تواناییەکانی ستاف کە وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی "CoCreateMyCity" ی کۆمپانیای ویدۆ بەڕێوەچوو.
ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، وۆرکشۆپێک تایبەت بە پەرەپێدانی تواناییەکانی ستافی دامەزراوە ئاکادیمییەکان لە هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی هاندانی داهێنەرانە و کارگێڕی وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی "CoCreateMyCity"ی کۆمپانیای ویدۆ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و لەم وۆرکشۆپەدا سێ مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشداربوون.
ئەم وۆرکشۆپە بە بەشداری ١٥ مامۆستا و ستافی کارگێڕیی پێنج زانکۆی کوردستان پێکهاتوو لە زانکۆکانی زاخۆ، ڕاپەڕین، گەرمیان، هەڵەبجە و کۆیە وەک بەشێک لە لێکتێگەیشتننامەی نێوان کۆمپانیای ویدۆ و سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە ڕێکخرابوو تاکوو لە ڕێگای بەرنامە و سیمینارگەلێکی جیاوازەوە بوار بۆ پەرەپێدانی تواناییەکانی ستافی ئەم دامەزراوە ئاکادیمییانە بڕەخسێندرێ و بەم جۆرە ژێرخانێکی تۆکمە و پتەوی هێز و سەرمایەی مرۆیی دروست بکرێ.
زانکۆی کۆیە لە ئێستادا هەڵگر و خاوەنی ڕوانگەیەکی بەڕۆژ و سەردەمییانەیە و ئەم دونیابینییە لە پلانێکی ستراتیژیی گشگیر و وەڵامدەر بە نوێترین ئاڵنگاری، پێویستی و دەرهاویشتەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی، نێوخۆیی و جیهانییەوە سەرچاوە دەگرێ هەڵبەت ئەم پلانە ستراتیژییە بە گرینگییەوە لە شێوازێکی سەردەمییانەی بەڕێوەبردن و کارگێڕیی دامەزراوە دەڕوانێ هەربۆیە کۆڵەکەی چوارەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کە بە کۆڵەکەی سەرەکیی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" ناودێرکراوە بە گرینگییەوە لە ڕەخساندنی دەرفەتی لەبار بۆ برەودان بە تواناییەکانی ستافی ئاکادیمی و کارگێڕیی دامەزراوەکە دەڕوانێ.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ