ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

 زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دادی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق، زانکۆی بەغداد، زانکۆی بەسڕە، زانکۆی مووستەنسەڕییە، زانکۆی کەرکووک و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و تۆڕی دادپەروەری بۆ زیندانییان و ڕێکخراوی "نسمة عطاء" کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دامودەزگاکانی چاکسازی لە عێراق، ئاسۆکان، ئاڵنگارییەکان و خواستەکان" بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی،  چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دامودەزگاکانی چاکسازی لە عێراق، ئاسۆکان، ئاڵنگارییەکان و خواستەکان" بە هاوبەشی وەزارەتی دادی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق، زانکۆی بەغداد، زانکۆی بەسڕە، زانکۆی مووستەنسەڕییە، زانکۆی کەرکووک و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و تۆڕی دادپەروەری بۆ زیندانییان و ڕێکخراوی "نسمة عطاء" و میوانداریی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 مەڕاسیمی کردنەوەی کۆنفڕانسەکە بە سروودی نیشتمانیی کۆماری فیدڕاڵی عێراق و سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر چەند ئایەتێکی "قورئانی پیرۆز" لەلایەن خوێندکار عمر علی عبداللە خوێندرایەوە.

 پاشان وتەی لێژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس لەلایەن سەرۆکی لێژنە و ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د الهام مجید قادر پێشکەش کرا.

 پاشان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێکی تردا ناوبراو وتاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە.

وتاری وەزارەتی دادی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق لەلایەن د. بورهان مەزهەر ئەلقەیسی پێشکەش کرا و دواتر وتاری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەلایەن باڵیۆز د. محمد صابر اسماعیل سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشکەش کرا.

بڕگەی دواتر خاتوو ڕەند صادق جلاب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی "نسمة عطاء" وتارێکی پێشکەش کرد.

دواتر پانێلی یەکەمی کۆنفڕانسەکە دەستی پێکرد و لەلایەن د. زانا رسول محمد بەڕێوەبردرا و تێیدا بابەتی "جهود و انجازات برلمان کوردستان فی ارساء العدالة الجنایة" لەلایەن پ.ی.د ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پارلمانی کوردستان پێشکەش کرا.

بڕگەی دواتر قەڵغانی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشکەش پ.ی.د ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پارلمانی کوردستان کرا.

بابەت و تەوەرە گفتوگۆ کراوەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

پانێلی دووەمی کۆنفڕانسەکە لەلایەن پ.د جواد فقێ علی بەڕێوەبردرا و بابەتەکانی پانێلەکە لەلایەن د. خالد قادر  ڕاوێژکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری چاکسازییەکان، د. جەودەت سعید میر صادق نوێنەری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان و شوان صابر ابراهیم نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشکەش کرا.

دواتر پێشکەشکردن و گفتوگۆی توێژینەوە جۆراوجۆرەکانی کۆنفڕانسەکە لە چوارچێوەی دانیشتنە تەریبەکان دەستی پێکرد و لە ماوەی دوو ڕۆژی کاری کۆنفڕانسدا نزیکەی ٣٦ توێژینەوەی جیاوازی پەیوەندیدار بە ناونیشانی کۆنفڕانسەکەوە پێشکەش دەکرێ  و ڕاسپاردەکانی ئەم توێژینەوە و گفتوگۆ زانستییانە دوای گفتوگۆ و لێکدانەوە پەسەند دەکرێ.

زانکۆی کۆیە وەک ناوەندێکی ئاکادیمیی باڵا و تایبەتمەند لە بواری توێژینەوە هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان" ئەم کۆنفڕانسەی ڕێکخست بوو و هاوکات ئامانج و ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسەکە لە چوارچێوەی کۆلەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" پۆلێن دەکرێ.

چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو​​​​چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
کارەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسی "دادپەروەریی تاوانکاریی و سەروەریی یاسا لە دام و دەزگاکانی چاکسازی لە عێراق" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ