سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی) لە پلانی ستراتیژی کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی Internationalization and Global Visibility)ی پلانی ستراتیژی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکە وهاوکات ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. ئیلهام مەجید قادر، سەرۆکی لیژنەی تۆماری پلانی ستراتیجی پ.د. لقمان وسو، بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی Internationalization and Global Visibility)ی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکەی کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە گرنگیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد کە وەکو یەکەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستان پلانی پێنج ساڵەی خۆی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژی گرنگتر جێبەجێ کردنی کۆڵەگەکانی پلانەکەیە.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئەوەشی خستەڕوو کە کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژی هەریەکە و تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە و هەنگاو و ستراتیژییەکانی دیاری کراوە و ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی Internationalization and Global Visibility) لەوەدایە کە پەیوەندی بە هەموو کۆڵەگەکانەوە هەیە.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئامانج و ستراتیژییەکانی کۆڵەگەکەی باس کرد و داوای لە لیژنەکە کرد کە بە وردی کار لەسەر جێبەجیکردنی کۆڵەگەکە بکەن و ڕەنگدانەوەی کارەکان لەسەر چالاکییەکانی زانکۆدا هەبێت.

لای خۆیەوە سەرۆکی سەرۆکی  لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی Internationalization and Global Visibility) و ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. ئیلهام مەجید قادر، سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ بیرۆکە و داهێنانی پلانی ستراتیژی و ئاماژەی بەوە کرد کە لیژنەکەیان هەموو هەوڵێک ئەخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەگەکە.دواتر ئەندامانی لیژنەکە ڕاو سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستە ڕوو سەبارەت بە کار و ئەرکەکانی لیژنەکە و پلانیان بۆ کارکردن لە داهاتوو. 

شایانی باسە کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی Internationalization and Global Visibility) کۆڵەگەی پێنجەمە لە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و سێ ئامانج و ١١ ستراتیژی لە خۆدەگرێت و  بە یەکێک لە کۆڵگە گرنگەکانی پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە دادەنرێت.

ەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی) لە پلانی ستراتیژی کردەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی) لە پلانی ستراتیژی کرد

News Date
Image
ەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەنێودەوڵەتیبون  و دەرکەوتنی جیهانی) لە پلانی ستراتیژی کرد
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ