چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکییەکی تایبەت بە هەڵدانی چادرگەی دیدەوانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی پەروەردەی وەرزشی لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە لە پاڕکی "فاتیح ڕەسووڵ" لە شاری کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٥ی تەمووزی ٢٠٢٥ی زایینی، بە بەشداری نزیکەی ٧٧ خوێندکاری بەشی پەروەردەی وەرزشی لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەورزشییەکانی زانکۆی کۆیە و بە سەرپەرشتی لێژنەی باڵای چادرگەی دیدەوانی پێکهاتوو لە مامۆستایانی فاکەڵتیی ناوبراو چالاکیی هەڵدانی چادرگەی دیدەوانی کە چەندین چالاکیی جۆراوجۆری لە خۆگرتبوو لە پارکی "فاتیح ڕەسووڵ" لە شاری کۆیە دەستی پێکرد.

ئەم چالاکییە ساڵانە و لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە ڕێکدەخرێ و خوێندکارانیش بە گوڕوتینێکی بەرچاو وەک ئەزموونێکی گرینگ و پێویستی بواری زانستی وەرزشی بەشدار دەبن تێیدا.

ئەمساڵ وێڕای هەڵدانی چادرگەی دیدەوانی و بەڕێوەبردنی چالاکیی ژینگەپارێزی هاوکات سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاریی سەرەتایی بەشێکن لە چالاکییەکان هاوکات چالاکیی دیکەی وێنەی ڕێکارەکانی هەڵکردنی ئاڵا لە چادرگەی دیدەوانی و ئاهەنگی سەمەر و داگیرساندنی ئاگری سەمەر بەڕێوەدەچن و چادرگەکە بۆ دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ئامانجی دووەم واتە "بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی کەسی و تەکنیکیی خوێندکاران" و ستراتیژیی یەکەم "پەرەپێدان بە کارامەییە کەسییەکانی خوێندکاران" کار دەکات بۆ ڕەخساندنی بوارێکی گونجاوی فێربوون کە کارامە کەسییەکانی خوێندکاران لەناوەوە و دەرەوەی پۆل بە هەند وەربگرێ.

Çalakiya çadirgeha dîdewanî ya xwendekarên Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê hate lidarxistin

Çalakiyek taybet bi hildana çadirgeha dîdewanî ji bo xwendekarên qonaga yekem ya beşa perwerdeyê ya werzişî li Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê li parka "Fatih Resûl" li bajarê Koyê hate lidarxistin.

Roja şemê 14ê Pûşperê 2724î kurdî li hember 5ê Temmuzê 2025î zayînî, bi beşdariya nêzîkî 77 xwendekarên beşa perwerdeyê ya werzişî li xwendina beyanî û êvaran li Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê û bi serokatiya komîteya bilind a çadirgeha dîdewanî pêk hatî ji mamostayên fakulteya navborî çalakiya hildana çadirgeha dîdewanî ku çend çalakiyên cihêreng di xwe de girtibûn li parka "Fatih Resûl" li bajarê Koyê dest pê kir.

Ev çalakî salane ye û ji layê Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê ve tê organîzekirin û xwendekar jî bi gurotinek berçav wekî ezmûnek girîng û pêdivî ya warê zanistî ya werzişî beşdar dibin tê de.

Emsal ji bilî hildana çadirgeha dîdewanî û birêvebirina çalakiya jîngewarî heman dem semînara taybet bi friyaguzariya seretayî beşek ji çalakiyan e heman dem çalakiya din a wêneyê rêkarên hilkirina ala li çadirgeha dîdewanî û ahengê semer û dagîrsandina agirê semer bi rê ve diçin û çadirgehê ji bo du rojan berdewam dibe.

Pilara serekî ya "serkeftina xwendekaran û amadesaziya wan ji bo bazarê karî" ya plana stratejîk a Zanîngeha Koyê di çarçêwa armanca duyem de yanî "bilindkirina asta karameyiya kesî û teknîkî ya xwendekaran" û stratejiya yekem "pêşxistina karameyiyên kesî yên xwendekaran" kar dike ji bo vexandina warek guncan ê fêrbûnê ku karameyiyên kesî yên xwendekaran ji nav û derveyî polê bi hend wer bigre.

چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچووچالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ