سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە بەسڕە سەردانی گرووپی کۆمپانیاکانی وود (Wood Group) لقی عێراقیان کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە شاری بەسڕە سەردانی گرووپی کۆمپانیاکانی وود (Wood Group) لقی عێراقیان کرد کە تایبەتن بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ئەندازیاری لە بواری نەوت و گاز بە کۆمپانیا دیارەکانی جیهان لە عێراق وەک بریتش پترۆلیۆم و شێڵ و پیترۆ چاینا و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکە کۆبوونەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە شاری بەسڕە بە یاوەری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر، بەڕێوەبەری سەنتەری خوێندنی بەردەوام لە زانکۆی تەکنیکی باشوور دکتۆر ماهیر طالب و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ سەردانی گرووپی کۆمپانیاکانی وود (Wood Group) لقی عێراقیان کرد و لەوێ لەلایەن; ئوسامە موسا لازم بەڕێوەبەری لقی وود لە عێراق، ستوارت گۆف بەڕێوەبەری پەرەپێدانی بازرگانی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندازیار دالیا فورات بەرپرسی پەرەپێدانی بازرگانی و پەیوەندییەکان و وارن بلاک لیپرسراوی گەیاندنی تەکنیکییەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە بە مەبەستی ئاشنابوون بوو بە کاری کۆمپانیاکە و چۆنێتی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کۆیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ کۆیە بەڕێوەچوو، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پوختەیەکی دەربارەی زانکۆی کۆیەی باسکرد و دیدگا و ئامانجەکانی زانکۆی کۆیەی خستەڕوو.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە میانی قسەکانیدا باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بەتایبەتی کۆڵەگەی یەکەمی پلانەکە (سەرخستنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار) کرد و ئەوەی خستەڕوو کە زانکۆی کۆیە ئامانجێتی کە خوێندکارانیان بە شێوازێک ئامادە بکات کە دوای دەرچوونیان لێهاتوویی باشیان هەبێت کە دەرفەتی دۆزینەوەی کاریان زیاتر بێت.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، جەختی لەوەش کردەوە کە لە چوارچێوەی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژیدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و حکوومییەکان و کۆمپانیاکان درووست دەکەن و پەرەی پێدەدەن و بەشداری کردنی ٤٠ خوێندکاری زانکۆی کۆیەی لە بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی لە بەسرە وەکو نموونە هێنایەوە.
لای خۆیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر، باسی لە پێگەی میژووی شاری کۆیە کرد و رۆڵی زانکۆی بەرزنرخاند لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکان بە مەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆکە و هەر لەو چوارچێوەدا داوای کرد لە کۆمپانیاکە کە دەرفەتی کارکردن بۆ دەرچووانی زانکۆی کۆیە لەو بوارانەی کە کۆمپانیاکە پێویستی پێیەتی بڕەخسێنن.
هاوکات هەر یەک لە ئوسامە موسا لازم بەڕێوەبەری لقی وود لە عێراق و ستوارت گۆف بەڕێوەبەری پەرەپێدانی بازرگانی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکە دەربڕی و ستایشی دیدگا و ئاماجەکانی زانکۆی کۆیەی کرد کە لەڕێگەی پلانێکی ستراتیژییەوە نەخشەڕێگای پێنج ساڵەی خۆی داڕشتووە و باسی لە کاروچالاکی کۆمپانیاکەیان کرد و ئەو بوارانەی خستەڕوو کە کاری تێدادەکەن.و ئاماژەیان بەوە کرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا دێنە شاری کرکوک لە چوارچێوەی کارەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم و داوایان کرد بتوانن وەک زانکۆی کۆیە هەماهەنگیان لەگەڵ بکەن و ەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی دیار لە بواری نەوت وگاز لە هەرێمی کورستان وعێراق
دواتر شاندی زانکۆی کۆیە بە یاوەری بەرپرسانی کۆمپانیاکە سەردانی ئۆفیسەکانیان کرد و لە نزیکەوە لە شێواز و بوارەکانی کارکردنی کۆمپانیاکەیان بینی.
----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ