پرۆفیسۆرێکی زانکۆی کۆیە لە پڕۆگرامی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی ئازادیی ئایینی بەشدار بوو

پ.د حەیدەر لەشکری، مامۆستای بواری مێژووی ئایینەکان لە بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە، لە ماوەی ٢٦ی تەمووز تا ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ لە پڕۆگرامی "International Visitor Leadership Program (IVLP)"ی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تایبەت بە پێشخستنی ئازادیی ئایینی بەشداری کرد.

پڕۆگرامی " International Visitor Leadership Program (IVLP)" پڕۆگرامێکی تایبەتمەندی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و پ.د حەیدەر لەشکری وێڕای ٣٠ توێژەری نێودەوڵەتی، ڕێبەرانی مەزهەبی و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بە بانگهێشتی ڕاستەوخۆ و فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ئامریکا بۆ بەشداریکردن لەم پڕۆگرامەدا سەردانی  وڵاتی ئامریکای کردبوو..

شاندی بەشداربووی ئەم پڕۆگرامە لە ماوەی مانەوەیاندا لە ئەمریکا سەردانی چەندین شاری ئەو وڵاتەیان کرد وەک واشینگتۆن دی سی، میلیواکی، دیتڕۆیت، ساڵت لەیک سی تی و داڵاس تاکوو لە نزیکەوە تێکەڵ بە گفتوگۆ پەیوەندیدارەکانی پڕۆگرامەکە ببن دەربارەی لێبووردەییی مەزهەبی، هاوکاریی نێوان ئایینی و ئاسایشی جیهانی.

هەروەها پڕۆگرامی ئەم شاندە لە شاری میلیواکی کۆبوونەوەی ئاستی باڵای لەگەڵ فێدراسیۆنی جوولەکەکانی میلیواکی، وەزارەتی کەمپەسی زانکۆی مارکوویت و کۆنفڕانسی نێوان ئایینی میلیواکیی گەورەی گرتبووەخۆ و هاوکات سەردانی پەرستگای سیکەکان لە ویسکۆنسێن بۆ تێگەیشتن لە وێکهەڵکردنی ئایینی دوابەدوای هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٢ بەشێک بوون لە چالاکییەکانی شاندەکە لە میلیواکی هەڵبەت لە داڵاس شاندەکە لەگەڵ ڕێکخراوە مەزهەبییە خۆوڵاتییەکان، ڕێبەرانی پەروەردەیی و دامەزراوە مەدەنییەکان دیداریان کرد تاکوو لێکۆڵینەوە بکەن لە چۆنییەتیی کارکردنی پێکەوەیی فرەیی و ئازادیی ئایینی لە پەروەردە، ژیانی گشتی و پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا.

دەربارەی پڕۆگرامی IVLP

پڕۆگرامی International Visitor Leadership Program لە ساڵی ١٩٤٠ دامەزرێنرا و گرینگترین دەستپێشخەریی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە بواری هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتی و تێگەیشتنی هاوبەش لەمەڕ پرسە جیهانییەکان.

زانکۆی کۆیە لە چوارچیوەی ئامانجەکانی کۆڵەکەی (بەنێودەوڵەتیکردن و تێڕوانینی جیهانی) پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی هانی مامۆستایانی دەدات بەشداری لە پرۆگرام و چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بکەن.

Koya University Professor Participates in US State Department Program on Religious FreedomKoya University Professor Participates in US State Department Program on Religious Freedom

Koya University Professor Participates in US State Department Program on Religious FreedomKoya University Professor Participates in US State Department Program on Religious Freedom

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University Professor Participates in US State Department Program on Religious Freedom
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ