مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە لە کەمپی ڕاهێنانی ئابووریناسە ئیسلامییەکان ناسراو بەIETC 2025  لە وڵاتی مالیزیا بەشدار بوو

د. عبداللە عثمان علی مامۆستا لە بەشی پەروەردەی ئایینیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە خولی ڕاهێنانی IETC 2025  واتە کەمپی ڕاهێنانی ئابوورییە ئیسلامییەکان لە وڵاتی مالیزیا.

ڕۆژانی ١٥ بۆ ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٦ بۆ ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ی زایینی، کەمپی ڕاهێنانی ئابوورییە ئیسلامییەکان ناسراو بە IETC 2025  بە ڕێکخەری هاوبەشی ناوەندی ئابوورییە ئیسلامییەکانی زانکۆی نێونەتەوەییی ئیسلامیی مالیزیا IIUM و زانکۆی سوڵتان ئەزڵان شای مالیزی لە دوورگەی پانگکۆڕی وڵاتی مالیزیا بە ناونیشانی “Developing Thought Leadership Among the Next Generation of Islamic Economists” واتە " برەودان بە هزری ڕێبەری لەناو نەوەی تازەی ئابووریناسە ئیسلامییەکان" بەڕێوەچوو.

ئەم کەمپی ڕاهێنانە بە ئامانجی بەرەپێشبردن و پەرەپێدانی زانیاری و شارەزای و ئەزموونی توێژینەوەی بەشداران لە بیاڤی ئابوورییە ئیسلامییەکان بەتایبەتی لە گۆشەنیگای بنەڕەتی و کردەیی ئەم بوارە بۆ جاری سێیەم و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی توێژەری نێونەتەوەیی و بەپریستیژی بوارەکە پێکهات بوو.

زانکۆی کۆیە پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و پێکهاتوو لە حەوت کۆلەکەی سەرەکی وەک نەخشەڕێگا و ڕێنمای بەدەستهێنانی مەبەستەکانی خۆی وەکوو ناوەندێکی باڵای ئاکادیمی و فێرکردن دیاری کردووە و یەکێک لەو کۆڵەکە سەرەکییانە کۆڵەکەی دووەم واتە "توێژینەوە و داهێنان" کە تایبەتمەندە بە بوارەکانی توێژینەوە و لە چوارچێوەی ئامانجی دووەم "زیادکردنی هەلی توێژینەوە بۆ ستافی ئاکادیمی و خوێندکاران" و ستراتیژیی چوارەم بەڕێوەبردنی کۆنفڕانس و سیمپۆزیۆم هانی مامۆستا و توێژەرانی زانکۆی کۆیە دەدات وێڕای بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان هاوکات بەشداربن لە کۆنفڕانسە نێوخۆیی و جیهانییەکان.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ