سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە باڵیۆز د. دەروون فریدون عبداللە کرد

ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبدالله علی، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتیی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. ئیلهام مەجید قادر، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. ئارام سامی قادر، سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار پ.ی.د. بڕوا سەردار، پ.ی.د دالیا خالد فائق مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ پێشوازی  لە باڵیۆز پ.ی.د. دەروون فریدون عبداللە و پ.ی.د بێستوون عبدالمجید عثمان-ی کرد.

لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق بەبۆنەی هەڵبژاردن و وەرگرتنی متمانە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق وەکو باڵێۆز  پیرۆزبایی لە د. دەروون فریدون عبداللە کرد و هیوای سەرکەوتنی لە پۆست و ئەرکە نوێکەی بۆ خواست.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بە گرنگیی وەرگرتنی ئەو پۆستانە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەو کەسانە زیاتر لە هەماهەنگی نێوان زانکۆکان و قۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان تێدەگەن و هەماهەنگتر دەبن.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، جەختی لەوەش کردەوە کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا و بە تایبەتی لە ڕیگەی کۆڵەکەی "بەنێودەوڵەتیکردن و پێگەی جیهانی" هۆڵی ئەوە دەدات کە پەیوەندییەکان لەگەڵ زانکۆکانی جیهان فراوانتر و توندوتۆڵتر بکات و ئاماژەی بەوەش کرد باڵیۆز و باڵیۆزخانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە هاوکاری و ئاسانکاریکردن بۆ ئەم پەیوەندییانە هەبووە.

لای خۆیەوە باڵیۆز د. دەروون فریدون عبداللە، سوپاسی پێشوازی و پیرۆزباییەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە کرد و گرنگیی هەماهەنگی نێوان زانکۆکان و باڵێۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکانی دووپات کردەوە و بەڵێنی ئەوەی دا کە هەماهەنگ و هاوکاری زانکۆی کۆیە بێت.

باڵیۆز د. دەروون فریدون عبداللە، خۆشحاڵی خۆی بە هەبوونی پلانی ستراتژیی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئەوەی خستەڕوو کە هەبوونی پلانی ستراتیژی و نەخشەڕێگای کارکردن بابەتێکی گرنگە بۆ هەموو دامەزراوەکان.

Koya University President Prof. Dr. Mohammad H. S. Zangana Receives Ambassador Dr. Daroon Fredoon AbdullahKoya University President Prof. Dr. Mohammad H. S. Zangana Receives Ambassador Dr. Daroon Fredoon Abdullah

Koya University President Prof. Dr. Mohammad H. S. Zangana Receives Ambassador Dr. Daroon Fredoon AbdullahKoya University President Prof. Dr. Mohammad H. S. Zangana Receives Ambassador Dr. Daroon Fredoon Abdullah

Koya University President Prof. Dr. Mohammad H. S. Zangana Receives Ambassador Dr. Daroon Fredoon AbdullahKoya University President Prof. Dr. Mohammad H. S. Zangana Receives Ambassador Dr. Daroon Fredoon Abdullah

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University President Prof. Dr. Mohammad H. S. Zangana Receives Ambassador Dr. Daroon Fredoon Abdullah
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ