زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی دەستپێشخەر وبەردەوام بە بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەثەر " جائزة اثر"مێژوویەکی نوێی تۆمار کرد
زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشداری لە مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی براوەکانی خەڵاتی ئەثەر (جائزة اثر) بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی دووەم لەسەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی عێراق مێژوویەکی نوێی تۆمار کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر(گەڵاڕێزان)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی، شاندێکی باڵای زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە و یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین صابر طاهر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی محمد کەریم سیدگوڵ بەشداربوون لە مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی براوەکانی خەڵاتی ئەثەر (جائزة اثر) بۆ دەستپێشخەریی زانکۆکان لە بواری ژینگەدۆستی و بەردەوامی لە شاری بەغدادی پایتەختی کۆماری فیدڕاڵی عێراق.
ئەم خەڵاتە لەلایەن وەرزارەتی ژینگەی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق ئامادە کراوە وەک هاندەر و دەستپێشخەرییەک بۆ کارکردنی زیاتری زانکۆ و دامەزراوە ئاکادیمییەکان لە بوارەکانی پەیوەندیدار بە ژینگەپارێزی و گەشەی بەردەوام.
زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی زیندوو و پڕ وزەی کوردستان کە خاوەنداری دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ە و هاوکات بە پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر پێکهاتوو لە حەوت کۆڵەکە پێداگرانە بەردەوامە لە کارکردن و شوێندانەری لە بیاڤەکانی ژینگەدۆستی و جێگەی سەرنجی ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبەت لە ماوەی ڕابردوو لێژنەیەکی تایبەتمەندی وەزارەتەکانی ژینگە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و لە نزیکەوە چاوەدێریکردنی هەنگاو و دەستپێشخەرییەکانی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد و دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانی لێژنەی ناوبراو زانکۆی کۆیەی کرد بە براوەی خەڵاتی ئەثەر (جائزة اثر) وەک یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان و دووەم لەسەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی عێراق.






----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ