لە کۆی ١١٣٧ خوێندکاری دەرچووی ئەمساڵی زانکۆی کۆیە ٥٨٦ خوێندکاریان کچن
بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی بیستەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە نزیک بە ١١٣٧ خوێندکار قۆناغی خوێندنی زانکۆیان سەرکەوتووانە تەواو کرد و ئەمساڵ واتە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ هەروەک پارساڵ ژمارەی دەرچووانی خوێندکارانی کچ زیاتر بوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج سەعید و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و کەسایەتییە حکوومی، کارگێڕی، حیزبی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و کوردستان، مامۆستایان و خوێندکارانی دەرچوو و خانەوادە و بنەماڵەیان لە ڕێوڕەسمێکدا ئاهەنگی بیستەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی داخراوی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.
ئەمساڵ کۆی گشتیی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی کۆیە لەسەرئاستی شەش فاکەڵتی بۆ هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران ١١٣٧ خوێندکار دەرچوو بووە و لەو ژمارەیە ٥٨٦ کچە خوێندکار و ٥٥١ کوڕە خوێندکار لە پسپۆڕییە جیاوازەکان دەرچوون.
زانکۆی کۆیە بە هەبوونی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و لە چوارچێوەی حەوت کۆڵەکەی سەرەکییدا کار دەکات بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران بە زانیاری و ئەزموونێکی پڕاوپڕ لە زانست و کواڵیتیی ئاکادیمی و هاوکات کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە تایبەت کراوە بە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" کۆڵەکەیەک کە بەگوێرەی نوێترین پێویستییەکانی بازاڕی کار و نیازی کۆمەڵگە خوێندکاران بە ئەزموون و شارەزایی پێویست تەیار دەکات.






----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
edia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ