سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "American Corner" کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە هاوبیر عبداللە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "American Corner" کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لەمیانەی دیدارێکدا پێشوازی لە هاوبیر عبداللە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "American Corner" کرد.

ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین صابر طاهر، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. الهام مجید قادر، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جوهر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فهمی و ئەندازیار بەڵێن ئەنوەر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پرۆژەکان بەڕێوە چوو.

ئەم دیدارە بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندیی دوو لایەن و ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیی "American Corner" لە زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە ڕێکخرا بوو.

لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە وێڕای قسەکردن دەربارەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و ڕوونکردنەوەی کۆڵەکە سەرەکییەکانی هاوکات بەرەپێشچوونەکانی زانکۆی کۆیەی لە بواری ئامادەسازیی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار و بوون بە خاوەنی بیزنسی تایبەتی خۆیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی "My First Business" ئاماژە پێدا و هیوای خواست هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوان دوو لایەن بەردەوام بێت بەتایبەت لە بوارەکانی پەیوەندیدار بە خوێندکاران و مامۆستایان و کارەکانی پەیوەندیدار بە ژینگەپارێزی و بەردەوامی.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "American Corner" لەلای خۆیەوە خۆشحاڵی بە سەردانی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی و هاوکات بەرەپێشچوون و هەنگاوەکانی زانکۆی کۆیەی بەرز نرخاند.

بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە سەردان بۆ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە و کووشکەکانی پڕۆژەی "My First Business" لە پارکی ناوەندیی کەمپەسی زانکۆی کۆیە.

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و ڕوانگەیەکی هاوچەرخ و سەردەمییانە دەخوازێت پشتیوانێکی کاریگەر بێت بۆ خوێندکاران و ئامادەکردنیان بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی بازاڕ و کۆمەڵگەی نێوخۆیی بەجۆرێک خوێندکار وێڕای زانستی پێویست هەروەها بە ئەزموون و شارەزایی گونجاو بۆ بە خاوەنکاربوون تەیار بکات و ببێتە زانکۆیەک بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێز و خۆشگوزەران.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ