خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی کۆیە زنجیرە سمینارێکیان لە خوێندنگە ئامادەییەکانی کۆیە بەڕێوەبرد
خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە لە چوارجێوەی کۆڵەکەی خزمەتکردنی کۆمەڵکە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ بە سەرپەرشتی د. دلاوەر حمد زنجیرە سیمینارێکیان بۆ خوێندنگە ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی کۆیە بەڕێوەبرد.
ڕۆژانی ٨ و ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦ی زایینی، لە چوارچێوەی ئامانجەکانی جێبەجێکردنی کۆڵەکەکانی (خزمەتکردنی کۆمەڵگە) تیمێک لە خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرشتی د. دلاوەر حمد مامۆستا لە فاکەلتیی پزیشکی و ئەندامی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی کۆڵەکەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ زنجیرە سمینارێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی خوێندنگا ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی کۆیە بەڕێوەبرد.
ئەم چالاکییە زانستییە کە بە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگەی خۆجێی و بەتایبەتی توێژی خوێندکارانی خوێندنگا ئامادەییەکان ڕێکخرا بوو و هاوکات هاوئاهەنگ لەگەڵ ئامانجە خزمەتگوزارییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بەتایبەتی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" بەڕێوە چوو.
زنجیرە سمینارەکان بە ناونیشانی "زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئەنتی بایۆتیک و لێکەوتە خراپەکانی" لەلایەن تیمێکی خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبوون لە؛ احمد اسود، ادم ئاسۆ، دیار سەرگورد و محمد ئاوات و بەسەرپەرشتی د. دلاوەر حمد پێشکەش بە خوێندکارانی هەریەک لە خوێندنگا ئامادەییەکانی چرۆی کچان، کۆیەی کچان، بەیداغی کچان، زەڵیی کچان، هێڤیاری کوڕان، کۆیەی کوڕان، سامی عەوداڵی کوڕان و درەوشی کچان کرا.
خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی ئەمڕۆی زانکۆی کۆیە و پزیشکانی لاوی داهاتووی وڵات لە چوارچێوەی ئەم زنجیرە سمینارانەدا بەشێوەیەکی ئاسان و زانستی بابەت و پرسەکانی پەیوەندیدار بە خراپییەکانی بەکارهێنانی دژەزیندەییەکان (Antibiotics)یان بە بێ ڕاوێژی پزیشکی ڕوونکردەوە بەجۆرێک ئەم دیاردەیە بەرگری جەستە بەرانبەر دەرمانەکان دەباتەسەر و بەم جۆرە ڕێگر دەبێت لە ئاسان چاکبوونەوەی نەخۆش و تووشبووان.
پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکی، کۆڵەکەی سێێەمی تایبەت کراوە بە کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" و ئامانجی یەکەمی ئەم کۆڵەکەیە بەناونیشانی "بایەخدان بە بەشداریکردنی شایستە لە کۆمەڵگە"دا هەوڵ دەدات کار بکات بۆ بنیادنانی پردی پەیوەندیی لە نێوان خوێندنگا ناوەندی و ئامادەییەکان لەگەڵ زانکۆی کۆیە بەجۆرێک مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە ڕێگای سەردانی ڕێکخراو بتوانن زانیاری و پاڵپشتیی زانستیی پێوست بۆ خوێندکاران دەستەبەر بکەن.




محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ