سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەردانی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروباری ڕۆژانەیان چەند بەڕێێوەبەرایەتییەکی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٥ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین صابر طاهر و ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر عومەر بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروباری ڕۆژانەیان بەش و هۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارگێڕی و دارایی، بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوە.
لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لەلایەن بەڕێوەبەر و لیپرسراوی بەش و هۆبەکانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەبۆکراوەکان و فەرمانبەرانیان پێشوازی لێکرا و هاوکات ئەم سەردانە دەرفەتێک بوو تاکوو سەرۆکی زانکۆ لە نزیکەوە بەڕێوەچوونی کاروباری ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتییەکان هەڵبسەنگینێت و هەروەها گوێبیستی پێداویستی و داواکاری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە ببێت.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ کۆڵەکەیەکی تایبەت کردووە بە کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" و سەرچاوە مرۆییەکان و هێزی ئینسانی بەشێکن لەم کۆڵەکەیە کە زانکۆی کۆیە کار دەکات بۆ برەو دان بە تواناکانیان بۆ ئەوەی باشترین خزمەت پێشکەش بکەن لە زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی باڵای ئاکادیمی و توێژینەوەیی.










هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ