فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە چووە نێو لیستی بەشە پزیشکییەکانی ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا British General Medical Council

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر توانی بچێتە نێو ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا British General Medical Council کە بەرزترین ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیایە و لە ساڵی ١٨٨٤ دامەزراوە و ئەرکی متمانەبەخشینە بەو پزیشکانەی کە داوای کار یان خوێندن دەکەن لەو وڵاتە.

ئەم هەنگاوەی فاکەڵتیی پزیشکی لەدوای هاندان و سەرپەرشتیی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی فاکەڵتیی پزیشکی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان، هەوڵەکانی بەڕێز راگری فاکەڵتیی پزیشکی، د. دەوەن حەویزی و هەماهەنگی بەڕێز بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، د. هاوکار باپیر  و زانیاری و پەیوەندیی پزیشکانی دەرچووی ساڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١)ی زانکۆی کۆیە هەریەک لە بەڕێزان؛ د. ڕاماڵ سعید محمد و د. محمد حسین قادر دێت.

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە، کە لەساڵی ٢٠١٣دا وەکو سکووڵی پزیشکی دامەزرا و پێش چەند مانگێك ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆی دەستی بە کاروباری پەیوەست بە تۆمارکردن لە ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا کرد.

راگری فاکەڵتیی پزیشکی، د. دەوەن حەویزی سەبارەت بەم دەستکەوتە گوتی:

ئەنجوومەنەکە زۆر لە دۆکیۆمێنت و پێداویستی وەکو مەرج هەبوو و بە زۆر وردەکارییەوە، هەموو پێداویستییەکان پێشکەشکران و ئێستا لە لیستەی ناوی بەشە پزیشکییەکانی ئەنجوومەنەکە ناوی زانکۆی کۆیە سکووڵی پزیشکی زیادکراوە. رەنگە بپرسن بۆ سکوڵی پزیشکی؟ چونکە دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە سکووڵ دەرچبوون و هەر پزیشکێکی دەرچووی زانکۆی کۆیە ئەگەر بیەوێ لە بەریتانیا درێژە بە خوێندن یان کار بدات وەک هەر پزیشکێکی تری زانکۆکانی جیهان دەتوانێ بچێتە ئەو ئەنجوومەنە.

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

     

     

     

     

     

    News Date
    Image
    listing