گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پاکێجی دووەمی توێژینەوە ئینگلیزییەکانی بڵاو کردەوە

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، ١٥ توێژینەوەی دیکەی تایبەت بە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بڵاو کردەوە.

ژمارەکە کە تایبەتە بەو توێژینەوانەی کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراون، ٢٠ توێژینەوەی ٣٨  توێژەری زانکۆکانی کۆردستان و جیهان لەخۆ دەگرێت کە دابەشکراون بەسەر کارگێڕی و ئابووری، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی، ئەدەبی ئینگلیزی، وەرگێڕان، فێربوونی ئینگلیزی بۆ بیانییەکان. 

 

گۆڤارێکی ئەکادیمیی تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانە، لەلایەن زانكۆى کۆیە لە هەرێمی کوردستان-عێراق دەردەچێت. گۆڤارى زانكۆى کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، گرنگی بە توێژینەوەی ڕەسەن لە بوارەکانی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان دەدات و بەگوێرەی پێوەرە زانستی و ئەکادیمییە جیھانییەکان توێژینەوەکان بڵاو دەکاتەوە. گۆڤارێکی كراوەيە و لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بەبێ بەرامبەر بەردەستە.

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، یەکەم گۆڤاری حکوومی بوو لە هەرێمی کوردستان کە توانی ئیندێکسی DOAJ بە دەستبهێنێت و لە ئێستادا خاوەنی ١٣ ئیندێکسی نێودەوڵەتییە. گۆڤارەکە تاکو ئێستا نۆ ژمارەی بڵاو کردووەتەوە کە ١٦٥ توێژینەوە لە خۆ دەگرێت. هاوکات لە google Scholar خاوەنی ١٢١ سایتەشنە.

لینکی ژمارەکە:

https://jhss.koyauniversity.org/index.php/jhss/issue/view/9

Languages


Masters by a combination of research and coursework or by pure research in PhD level. (read more)


Knowledge Transfer is our main stream principal way to communicate in and outside our academic community (read more)


With 4 faculties and 25 departments in different fields we aiming to become a centre of excellence. Join us...