میوانەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) سەردانی شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەیان کرد

EAHNKOYA

لە چوارچیوەی پرۆگرامەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکانی کۆنفرانسەکە رێکخست.

زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە سپۆنسەری پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" بەڕێوەدەبات.

لە چوارچیوەی پرۆگرامی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە دوای ڕێوڕەسمی کردنەوە و بەڕێوەچوونی دوو پانێلی هاتەریپ، زانکۆی کۆیە گەشتێکی نێو شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکان و ناوخۆییەکان ئەنجامدا.

گەشتەکە کە هەریەک لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام و پ.ی.د. پێشڕەو سەمەد ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانس سەرپەرشتییان دەکرد سەرەتا بۆ ناو قەیسەری کۆنی شاری کۆیە و مزگەوتی گەورە بوو کە ئەو دوو شوێنە بووە جێگەی سەرنجی توێژەرەکان.

دواتر میوانەکان هەر بەپێ روویان کردە (خانی محمود ئاغا، مزگەوتی گەورەی کۆیە، ماڵی کەمالی حاجی مجید، قشڵەی کۆیە و ناو بازاڕ و قەیسەری کۆیە). لەو شوێنانە بەڕێز د. سەحەر باسل ئەندامی لیژنەی زانستیی کۆنفرانس و نوێنەری ب. شوێنەواری کۆیە باسی میژوو و دوایین دۆخی ئەو شوێنەوارانەیان بۆ میوانەکان کرد.

سەبارەت بەو گەشتە بەڕێز د. بەلگین توران (ئەندامی ڕێکخراوی EAHN  و دەستەی زانستی کۆنفڕانس) سەرسامی خۆی بە شوێنەوارەکانی کۆیە دەربڕی و گوتی:

" کوردستان و بەتایبەت شاری کۆیە خاوەنی کۆمەڵێک شوێنەوار و کەلەپوری زۆر بەنرخن، لەم سەردانەم دا کۆمەڵێک شوێنیی کەلەپوری دێرینم بینی کە ئەمانە پێویستە وەکو سامانێکی نەتەوەیی پارێزراو بن".

هەروەها زۆر بەڕێز د. پانایۆتس تۆرنیکیۆتیس (جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی EAHN  و ئەندامی دەستەی زانستیی کۆنفڕانس) گوتی:

" کۆیە خاوەنی کۆمەڵێک کەلەپوری بەنرخە، بەڵام ئەوەی بینیم کە بەشێکیان تێکچوون و ڕووخاون، هەندێکی تر پشتگوێخراون، هەروەها هەندێک لە ماڵ و بینا کەلەپورییەکان کراون بە شوێنی زبڵ کۆکردنەوە. ئەم بارودۆخە پیویستیی بە هەڵوێست و هاوکاریی هەنووکەیی هەیە لە لایەن دامودەزگای دەوڵەت و پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لە لەناوچوونی ئەم بابەتە کەلەپوریانە".

لە کۆتایی گەشتەکەدا میوانەکانان بۆ خوانی ئێوارە ڕوویان کردە  قشڵەی کۆیە و لەوێ کاتێکی خۆشیان بردە سەر.

EAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYAEAHNKOYA

کۆنفرانسەکە، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە رێککەوتی ٢٠ و ٢١ شوباتی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٥ توێژەری ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەدەچێت.

لە میانی کۆنفرانسە دوو ڕۆژییەکەدا کۆی گشتی ٢٤ توێژینەوە لەسەر مێژووی تەلارسازیی شاری کۆیە بەتایبەتی و چەند ناوچەیەکی دیکە پێشکەش دەکرێت.

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. تۆڕەکە، باڵپشتیی توێژینەوە و فێربوون دەکات لە رێگەی رەخساندنی پلاتفۆرمێکی گشتی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی مێژووی تەلارسازی.

ناوەندی  تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە ئەورووپایە و دەرگاکانی بۆ مێژوونووسانی تەلارسازی و زانایان لە بوارە پەیوەندیدارەکان لە هەموو وڵاتەکاندا کراوەیە.

EAHN، لە سەرانسەری جیهان ئەنمدامی هەیە کە لە چەندین بوار و پسپۆری جیاوازدا کاردەکەن. ئامانجی سەرەکیی EAHN، پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی نێودەوڵەتییە.

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠١٠وە دوو ساڵ جارێک کۆنفرانسێکی گەورەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات. ئەم کۆنفرانسانەی کە دوو ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت ئەوە سەلماند کە رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە یەکخستن و پتەوکردنی توێژینەوەکانی مێژووی تەلارسازیی ئەورووپا و دەرەوەی ئەورووپا.

جگە لەو کۆنفرانسەی کە دوو ساڵ جارێک بەڕیوەدەچیت، EAHN لە سەرنسەری جیهان هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و زانستییەکان بۆ رێکخستنی کۆنفرانس و کۆربەندی زیاتر بابەتییانە دەکات.

دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لێكۆڵینەوەیەكی تۆپۆگرافی سەرجەم مۆنیۆمێنت و شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستانی عێراق (باشووری ڕۆژئاوای توركیا) تا باشوورى عێراق پێشكەش دەكات. پڕۆژەیەك لە كاردا، ئەم لێكۆڵنەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووەوە تا مێژووی هاوچەرخ لە خۆی دەگرێتەوە. بەردە هەڵكۆڵراوەكانی سەر شاخەكان كە دەگەڕێنەوە بۆ كاتی میزۆپۆتامیا، و پەرستگە و كڵێسە مەسیحیە كۆنەكان، و سەردەمی سەرەتایی ئیسلام، و سەردەمی عوسمانیەكان و سەدەی بیستەم لە خۆ دەگرێت. لە ڕێگەی داتا بەیسی وێنەکان دەتوانن بینەری دەوڵەمەندی و قوڵی مێژووی دێرینی ناوچەی میزۆپۆتامیا بن. بیرۆكە و بەڕێوەبردنی پرۆفیسۆر زەینەب بەحرانیە، و بناغەی لێكۆڵینەوەكە لە پڕۆژەیەكی بەردەوام پێکدێت بۆ نرخاندنی دۆخی مانەوەی مۆنیۆمێنتەكان، و دیاریكردنی شۆێنەكەیان، و تۆماركردنیان بە شێوازێكی دیجیتالی بۆ ئەوەى تۆماركراو بمێننەوە و کاری لێكۆڵینەوەكانی داهاتو لە ناوچەكەدا ئاسانبکرێت. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2010ەوە دەستیپێكردوە و لە لایەن سندوقی داهێنانی جیهانی سەرۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا پشتگیری کراوە، لەگەڵ یارمەتی زیاتر لەلایەن دامەزراوەی کێست و دامەزراوەی کارنەجی.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ رەزامەندی لەسەر بەرێوەچوونی کۆنفرانسی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەسەرپەرشتی تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە زانکۆی کۆیە درا. لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢، ماڵپەڕی تایبەتی کۆنفرانسەکە درووستکرا و و دەرگای خۆتۆمارکردن و ناردنی پووختەی توێژینەوەکان لەلایەن توێژەرانەوە کرایەوە. دوای پەسەندکردنی ٢٤ توێژینەوەکە و تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆنفرانسەکە لە ٢٠-٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێووەدەچێت.

Languages


Masters by a combination of research and coursework or by pure research in PhD level. (read more)


Knowledge Transfer is our main stream principal way to communicate in and outside our academic community (read more)


With 4 faculties and 25 departments in different fields we aiming to become a centre of excellence. Join us...