بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتوەکان (WFP) و بەرێوەبەرایەتی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە بە راگەیاندنی پڕۆژەی هاوبەشی "پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە قەزای کۆیە" خۆشحاڵن. سەرجەم گوژمەی تێچوون بە بڕی ١١٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار دینار، وەک بەخشین لەلایەن WFP دابینکراوە.
پرۆژەکە لە چەندین قۆناغی بەسوود بۆ گەنجانی تەمەن ١٨-٣٥ ساڵی دانیشتوی قەزای کۆیە پێکدێت. لەدوای خولی چر لەسەر کارسازی و تەکنیکە نوێیەکانی کشتوکاڵ، ١٠ کارگەی بچوکی پرۆسێسکردنی خۆراک و ١٠ پرۆژەی کشتوکالی هەریەک بە گوژمەی ٣،٦٧٥،٠٠٠ دینار پاڵپشتی دەکرێن. کۆی بەشداربوانی سوودمەن لە پرۆژەکە ٤٠ راهێنراو دەبێت کەبەیەکسانی لەنێوانی هەردوو رەگەزی نێر و مێ دابەش دەبێت. ئەو بەڕێزانەی کەوا خوازیارن بەشداربن لەو پرۆژەیە، تکایە لینکی خۆتۆمارکردنی خوارەوە بە زووترین کات پربکەنەوە. دوا وادە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکان رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧/ ٢/ ٢٠٢٣ کاتژمێر ٢٤:٠٠ە. خوازیاران دەتوانن QR -Code سکان بکەن و یەکسەر دەست بە پرکردنەوەی فۆڕمەکان بکەن. زانیاری زیاتر لەسەر پرۆژەکە دەتوانرێت لەپێشەکی فۆرمەکان بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە.
تکایە ئاگاداری تێل بن چونکە پەیوەندی بە پێشەکەشکارانەوە دەکرێت وئاگاداردەکرێنەوە لە کاتی چاوپێکەوتن کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە لە ڕێکەوتی ٨ و ٩ ی مانگ لە کتێبخانەی زانکۆ ئەنجامدەدرێت.
لینکی خۆتۆمارکردن: https://enketo.moda.wfp.org/x/BeDPNSDl