زانکۆی کۆیە، میواندارێتی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە مێژووی تەلارسازیی شاری کۆیە دەکات.
لە زانکۆی کۆیە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و سپۆنسەری زانکۆی کۆلۆمبیا بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە رێککەوتی ٢٠ و ٢١ شوباتی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٥ توێژەری ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەدەچێت.
لە میانی کۆنفرانسە دوو ڕۆژییەکەدا کۆی گشتی ٢٤ توێژینەوە لەسەر مێژووی تەلارسازیی شاری کۆیە بەتایبەتی و چەند ناوچەیەکی دیکە پێشکەش دەکرێت.
تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. تۆڕەکە، باڵپشتیی توێژینەوە و فێربوون دەکات لە رێگەی رەخساندنی پلاتفۆرمێکی گشتی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی مێژووی تەلارسازی.
ناوەندی تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە ئەورووپایە و دەرگاکانی بۆ مێژوونووسانی تەلارسازی و زانایان لە بوارە پەیوەندیدارەکان لە هەموو وڵاتەکاندا کراوەیە.
EAHN، لە سەرانسەری جیهان ئەنمدامی هەیە کە لە چەندین بوار و پسپۆری جیاوازدا کاردەکەن. ئامانجی سەرەکیی EAHN، پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی نێودەوڵەتییە.
تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠١٠وە دوو ساڵ جارێک کۆنفرانسێکی گەورەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات. ئەم کۆنفرانسانەی کە دوو ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت ئەوە سەلماند کە رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە یەکخستن و پتەوکردنی توێژینەوەکانی مێژووی تەلارسازیی ئەورووپا و دەرەوەی ئەورووپا.
جگە لەو کۆنفرانسەی کە دوو ساڵ جارێک بەڕیوەدەچیت، EAHN لە سەرنسەری جیهان هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و زانستییەکان بۆ رێکخستنی کۆنفرانس و کۆربەندی زیاتر بابەتییانە دەکات.
دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لێكۆڵینەوەیەكی تۆپۆگرافی سەرجەم مۆنیۆمێنت و شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستانی عێراق (باشووری ڕۆژئاوای توركیا) تا باشوورى عێراق پێشكەش دەكات. پڕۆژەیەك لە كاردا، ئەم لێكۆڵنەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووەوە تا مێژووی هاوچەرخ لە خۆی دەگرێتەوە. بەردە هەڵكۆڵراوەكانی سەر شاخەكان كە دەگەڕێنەوە بۆ كاتی میزۆپۆتامیا، و پەرستگە و كڵێسە مەسیحیە كۆنەكان، و سەردەمی سەرەتایی ئیسلام، و سەردەمی عوسمانیەكان و سەدەی بیستەم لە خۆ دەگرێت. لە ڕێگەی داتا بەیسی وێنەکان دەتوانن بینەری دەوڵەمەندی و قوڵی مێژووی دێرینی ناوچەی میزۆپۆتامیا بن. بیرۆكە و بەڕێوەبردنی پرۆفیسۆر زەینەب بەحرانیە، و بناغەی لێكۆڵینەوەكە لە پڕۆژەیەكی بەردەوام پێکدێت بۆ نرخاندنی دۆخی مانەوەی مۆنیۆمێنتەكان، و دیاریكردنی شۆێنەكەیان، و تۆماركردنیان بە شێوازێكی دیجیتالی بۆ ئەوەى تۆماركراو بمێننەوە و کاری لێكۆڵینەوەكانی داهاتو لە ناوچەكەدا ئاسانبکرێت. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2010ەوە دەستیپێكردوە و لە لایەن سندوقی داهێنانی جیهانی سەرۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا پشتگیری کراوە، لەگەڵ یارمەتی زیاتر لەلایەن دامەزراوەی کێست و دامەزراوەی کارنەجی.
- کۆنفرانسی EAHN لە زانکۆی کۆیە
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ رەزامەندی لەسەر بەرێوەچوونی کۆنفرانسی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەسەرپەرشتی تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە زانکۆی کۆیە درا. لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢، ماڵپەڕی تایبەتی کۆنفرانسەکە درووستکرا و و دەرگای خۆتۆمارکردن و ناردنی پووختەی توێژینەوەکان لەلایەن توێژەرانەوە کرایەوە. دوای پەسەندکردنی ٢٤ توێژینەوەکە و تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆنفرانسەکە لە ٢٠-٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێووەدەچێت.
- فۆرمی خۆتۆمارکردن
خوازیاری ئامادەبوون لە ناوەوەی زانکۆی کۆیە، دەرەوەی زانکۆ و دەرەوەی وڵات دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن: