ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکارێکی خوێندنی بالآ ماستەر بەڕێوەچوو. خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردەی ئایین ( شمال جلال احمد ) ماستەرنامەیەکی بە ناونیشانی (المضامين الفكرية فى سورة الأحزاب - دراسة مقاصدية تحليلية) پێشکەشی لیژنەی گفتوگۆکرد.
ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ.ی.د. فەرهاد ابراهیم ٲکبر، زانکۆی قەڵا-هەولێر، سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. زوراب ابراهیم مولود، زانکۆی کۆیە، ئەندام، پ.ی.د. .محمد حسین عبدالله. زانکۆی سلێمانی ، ئەندام، پ.د. سلیمان سلیم ابراهیم، ئەندام و سەرپەرشتیار، زانکۆی کۆیە.
گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا. لە بەرامبەردا خوێندکار ( شمال جلال احمد) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.