مامۆستایەکی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە لە رێگەی پرۆژەیەک دەربارەی "پەیوەندیی نێوان زمان و زەبری دەروونی (PTSD)" گرانتێکی بۆ خوێندنی دکتۆر لە وڵاتی ئەڵمانیا بەدەستهێنا.

مامۆستا دابان قاسم حەمەدئەمین، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە، گرانتی دکتۆرای لەلایەن رێکخراوی DAAD ی ئەڵمانییەوە وەرگرت و پڕۆژەی دکتۆراکەی لە زانکۆی وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.
مامۆستا دابان، لە لێدوانێکیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیەنادنی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە چۆنێتی بەدەستهێنانی گرانتەکە گوتی:

  "ڕێکخراوی DAAD ی ئەڵمانی  ئەم ساڵ لە سەر ئاستی عێراق پاڵپشتیی دارایی تەنها بۆ سێ پڕۆژەی دکتۆرا تەرخانکردووە. دوای ئەوەی پرۆژەکەم پێشکەشکرد لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردنەوە بە ئۆنلاین چاوپێکەوتنم لەگەڵ بۆردێکی پسپۆر ئەنجام دا و دواتر بە ئیمەیل پێیان ڕاگەیاندم کە پرۆژەکەم قبوڵ کراوە و فەندەکەم بەدەستهێناوە."

مامۆستا دابان، دەربارەی شیوازی کۆرسی خۆێندنەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەتا چوار مانگ زمانی ئەڵمانی دەخوێنێت و دواتر لە زانکۆی Erfurt دەست بە کۆرسی دکتۆراکەی دەکات کە ماوەی چوار ساڵ دەخایەنێت.

ڕێکخراوی DAAD ڕێکخراوێکی ئەڵمانییە و بە گەورەترین دەزگایی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی جیهان و ئەڵمانیا دادەنرێت و ساڵانە لە سەر ئاستی جیهان فاندی توێژینەوە دەبەخشێت.

 

 

 

مامۆستایەکی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گرانتی دکتۆرای DAADی بەدەستهێنا

 

News Date
Image
مامۆستایەکی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گرانتی دکتۆرای DAADی بەدەستهێنا