زانکۆی کۆیە پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵا؛ دبلۆمی باڵا، ماستەر دکتۆرا ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی لەمیانەی کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕاگەیاند.

 وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنگرە ڕۆژنامەڤانییەکەدا ئاماژەی بە ژمارەی ٧ هەزار و ٦١٤ کورسی خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن کرد لە هەر سێ بواری دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا کە ئەم کورسییانە بە هاوکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و هاوکات ڕەچاوکردنی کواڵیتی، دڵنیایی جۆری و لایەنی زانستی دەستەبەرکراون بۆ خوازیاران تا لەم ڕێگایەوە کادیری ئاکادیمی و لێهاتوو بۆ دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بازاڕی کاری کوردستان پێ بگەیندرێت و پڕۆسەی پێشکەشکردن و کێبەركێ بەسەر سێ بازنەدا دابەش کراوە بەم جۆرەی خوارەوە:

•  کورسیی خۆڕایی بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کە فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکوومییەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەت بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێی لەسەر دەکەن.

•  کورسیی بەخۆڕایی بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان. لەم بازنەیەشدا فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکوومەت لە هەرێمى کوردستان بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێی لەسەر دەکەن.

•  کورسیی خوێندن بەشێوازى پارالێل، لەم بازنەیەدا سەرجەم فەرمانبەرانى دامەزراوە و دانەمەزراوە بەپێى پلانى پەسندکراو دەتوانن پێکەوە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانیان بکەن.

ئێمە لە پەراوێزی ڕاپۆرتێکی مەیدانی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هەوڵمانداوە لێدوان لە بەرپرسانی کارگێڕی بواری خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە سەبارەت بەم پڕۆسەیە وەربگرین و لە نزیکەوە چۆنیەتی بەڕێوەچوون، ژمارەی کورسییەکان بەگشتی و بۆ دەرەوە و ناوخۆ، پلانی فاکەڵتییەکان و تواناییان بۆ گرتنەخۆی خوێندکاران و ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم پرۆسەکە و زۆر پرسی پەیوەندیداری ئەم بابەتە بخەینە بەرباس و گفتوگۆ.

سەرەتا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیەوە دەست پێ دەکەین، فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە پێكهاتووە لە حەوت بەشی زمانی کوردی،زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، مێژوو، جوگرافیا، پەروەردەی ئایینی و پەروەردە و دەروونزانی کە بۆ ئەمساڵی خوێندن ١٤٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، ٨٦ کورسی ماستەر و ٣٥ کورسی دکتۆرا دەستەبەرکراوە بەگشتی کە بەم جۆرەی خوارەوە دابەش بوون:

جوگرافیا :

 پسپۆڕی جوگرافیای سرووشتی و مرۆیی ٢٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، پسپۆڕی جوگرافیای سروشتی ٥ کورسی ماستەر و ٤ کورسی دکتۆرا و لەم ٩ کورسییە بەگشتی (ماستەر و دکتۆرا) ٤ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و دوو کورسی بۆ وەرزارەتەکانی تر و ٣ کورسیش بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەرکراون.

پسپۆڕی جوگرافیای مرۆیی ٩ کورسی بۆ بواری ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەخۆی بەهەمان دابەشکردنی پسپۆڕی سروشتی.

زمانی عەرەبی: 

پسپۆڕی زمان و ئەدەبی عەرەبی ٢٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، پسپۆڕی ئەدەبی عەرەبیی ١٠ کورسی ماستەر و ٦ کورسی دکتۆرا دەستەبەرکراوە و لەم ١٦ کورسییە بەگشتی (ماستەر و دکتۆرا) ٤ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، ٣ کورسی بۆ وەزارەتەکانی تر و ٩ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەرکراون.

پسپۆڕی بواری زمانی عەرەبی هیچ کورسییەکی بۆ تەرخان نەکراوە.

زمانی کوردی:

پسپۆڕی زمان و ئەدەبی کوردی ٢٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، پسپۆڕی زمانی کوردی ٧ کورسی ماستەر٢ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ١ کورسی بۆ وەزارەتەکانی تر و ٤ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل و پسپۆڕی ئەدەبی کوردی ٩ کورسی ماستەر ٢ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، ١ کورسی بۆ وەزارەتەکانی تر و ٦ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەرکراون.

پسپۆڕی زمان و ئەدەبی کوردی لە بواری دکتۆرا هیچ کورسییەکی بۆ تەرخان نەکراوە.

زمانی ئینگلیزی:

پسپۆڕی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی ٢٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی ٨ کورسی ماستەر ٤ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ٤ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەرکراون.

پسپۆڕی ئەدەبی ئینگلیزی هیچ کورسییەکی لە بواری ماستەر و دکتۆرا بۆ تەرخان نەکراوە.

مێژوو:

پسپۆڕی مێژووی نوێ و هاوچەرخ و مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست ٢٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، پسپۆڕی مێژووی نوێ و هاوچەرخ ٧ کورسی ماستەر ١ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ١ بۆ وەزارەتەکانی تر و ٥ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەر کراون، پسپۆڕی مێژووی نوێ و هاوچەرخ ٧ کورسی دکتۆرا ٢ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ١ بۆ وەزارەتەکانی تر ٤ بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەر کراون، پسپۆڕی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست ٥ کورسی ماستەر ١ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ١ بۆ وەزارەتەکانی تر و ٣ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەر کراون، پسپۆڕی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست ٢ کورسی دکتۆرا ٢ کورسییەکە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا  دەستەبەر کراون.

پەروەردەی ئایین:

پەروەردەی ئایینی ٢٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، ١٤ کورسی ماستەر ٢ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ٢ کورسی بۆ وەزارەتەکانی تر و ١٠ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەر کراون، ٦ کورسی دکتۆرا ١ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ١ کورسی بۆ وەزارەتەکانی تر و ٤ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەرکراون.

پەروەردە و دەروونزانی:

 پسپۆڕی پەروەردە و دەروونزانی و ڕێگاکانی وانەوتنەوە ٢٠ کورسی دیپلۆمی باڵا، پسپۆڕی پەروەردەی دەروونزانی ١٦ کورسی ماستەر ٨ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ٢ کورسی بۆ وەزارەتەکانی تر و ٦ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەر کراون، پسپۆڕی پەروەردەی دەروونزانی ٣ کورسی دکتۆرا ٢ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ١ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەر کراون، پسپۆڕی ڕێگاکانی وانەوتنەوە ٣ کورسی دکتۆرا ٢ کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ١ کورسی بۆ بازنەی پاڕالێل دەستەبەر کراون.

ژمارەی تەواوی کورسییەکان لە فایلی هاوپێچدایە...

 

 

 

 

News Date
Image
زانکۆی کۆیە پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵای ڕاگەیاند