دامەزراوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دوو کورسیی خوێندنی بالا (ماستەر و دکتۆرا) رادەگەێنێت.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە نووسراوێکدا (هاوپێچ کراوە) بۆ زانکۆی کۆیە تەرخانکردنی دوو زەمالەی خوێندنی باڵا کە یەک کورسییان لە ماستەر و کورسییەکیش لە دکتۆرایە رادەگەێنێت.
بەپێی نووسراوەکە کورسییەکان لە بواری (زانستە سیاسییەکان) و لەلایەن (محهد العلمین)ی سەربە دامەزراوەی (بحر العلوم الخیریة)وە پێشکەش بە دامەزراوەکە کراوە.
خوازیاران دەتوانن لە رێگەی بەستەری www.adm.rdd.edu.iq وە، پەیمانگای ئەلعەلەمەین بکەن بە مەبەستی دیاریکردنی رێککەوتی پێشبڕکێی تاقیکردنەوە.
هەروەها دەبێت وێنەیەک لە بەراییەکانی پێشکەشکردن بە شێوەی pdf بۆ ئیمەیلی (reg.alalmain@gmail.com) بنێرن.
بۆ زانیاری زیاتر خوازیاران دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07744411198) بکەن.
- وردەکاری زەمالەکە
- خوێندنەکە لە شاری نەجەف دەبێت
- سەرجەم تێچووی خوێندن لە ئەستۆی پەیمانگای ناوبراو دەبێت
- خەرجی هاتوچۆ و بژێوی ژیان لەسەر خوێندکار دەبێت.