سەنتەری بەهار لە زانکۆی کۆیە سەرجەم خوازیاران لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) ئاگادار دەکاتەوە.

ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٧/۳٠ خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست دەستپێدەکات بەم شێوازەی لای خوارەوە:

  1. خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە: https://lc.digital.gov.krd/#/login
  2. پێویستە تەنها یەکجار و بە ئیمەیلێک کە لەکاردا بێت ناوتۆمار بکەیت و زانیاریەکان بە ڕاست و دروستی دابنێی، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنت لە تاقیکردنەوەکەدا نابێت.
  3. ژمارەی کورسیەکان بەپێی توانای هەر سەنتەرێک دیاریکراوە و لەو ژمارە زیاتر وەرناگیرێت و لە کاتی پڕبوونەوەی کورسیەکان لەڕێگەی سیستمی ناوەندیەوە ئەو سەنتەرە توانای وەرگرتنی نامێنێت.
  4. ئەو بەشداربووانەی کە لە ٢٠٢٢/١١/١٢  تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە مافی بەشداریکرنیان نییە.
  5. پێویستە خوازیار سەرجەم داتاکانی بەڕاست و دروستی پڕ بکاتەوە و لە لایەن سەنتەری زمانەوە داتاکانی پەسەند بکرێت، ئیمەیلی پەسەندکردنی داتاکان پرنت بکات پاشان دەتوانێت پسوڵە ببڕێت.
  6. لە پاش بڕینی پسوڵە، وێنەیەکی هاوپێچی داواکاری لە هەژمارەکەی دەکات، پاش ووردبینی و پەسەندکرن، خوازیار دەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بێت.

تێبینی/
 تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

  • ئەو بەڕێزانەی کە هەژماریان درووست کردووە بەڵام زانیارییەکانیان تۆمار نەکردووە هەژمارەکانیان دەسڕێتەوە و مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکە نابێت.
  • ناوی بەشداربوو بە کوردی و بە ئینگلیزی دەبێت بە هەمان ڕێنووسی ناو پاسپۆرت بێت و بەرواری لە دایک بوون و وردەکارییەکانی بڕوانامەش بە هەمان شێوە.
  • ئەو فایلانەی کە هاوپێچ دەکەن لای خۆتان سەیری بکەن پێش ئەوەی بینێرن چونکە هەندێکیان ڕوون نیە و پیشان نادرێت وەک  پاسپۆرت و کۆتا بڕوانامە و پشتگیری شوێنی کار کە بۆ میلاکی خوێندنی باڵایە وە پێویستە بڕونامەی بکالۆریۆس  یان ماستەر بە شێوەی PDF بێت و هەردوو دیودابنرێت.
  • ئەگەر ماستەر یان دکتۆرات لە دەرەوەی وڵات خوێندووە فەرمانی وەزاریی یەکسانکردنی بڕوانامە دابنێ وە ئەو زانیارییانەی داوا کراون پێویستە هاوشێوەی بەڵگەنامەکان بن لە کاتی هەبوونی هەر هەڵەیەک هەژمارەکە وەر ناگیرێت.
  • لە بڕگەی ئاستی پێویست بۆ بڕوانامە بۆ دکتۆرای بەشە زانستی و پزیشکیەکان پێویستیان بە ئاستی (Intermediate) بەو ئاستە هەیە گشت پسپۆڕی و بەشەکانیتر بە ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی پێویستی بە ئاستی (Pre-Intermediate) دەبێ پێش ئەوەی دەست بکەین بە پەسەند کردنی داتاکان دەتوانن گۆڕانکاری لە بڕگەکان بکەن.
  • تکایە لە کۆتایی پێشکەش کردنی زانیارییەکان، هەژمارەکە پشتڕاست بکەنەوە، کە لە بەشی خوارەوە چوارگۆشەیەکی بچووک هەیە و پێویستە کلیکی لەسەر بکەن.

 

 

 

سەنتەری بەهار لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) ڕادەگەێنێت

News Date
Image
سەنتەری بەهار لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) ڕادەگەێنێت