بەپێی دوایین وەشانی ماڵپەڕی (Webometrics  Ranking Web of Universities)، زانکۆی کۆیە لە ریزبەندی ٤٤٨٨مین دایە.

ئەم پلەیەی کە زانکۆی کۆیە بەدەستی هێناوە بەبەراوورد لەگەڵ وەشانی مانگی (تەمووز- ٢٠٢٢)، ٩٧٣ پلە هاتووەتە پێش.

شایانی باسە لە وەشانی (تەمووز- ٢٠٢٢)دا ریزبەندی زانکۆی کۆیە  (٥٤٦١) بوو و لە ریزبەندی (کانونی دووەم ٢٠٢٣) (٤٥٠٦ ) بەوەش زانکۆی کۆیە لە ماوەی ساڵێکدا  لە (تەمموزی ٢٠٢٢)وە  تاکو (تەمموزی ٢٠٢٣) ، ٩٧٣ پلە چوەتە پێشووە.

هەروەها جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەمە دووەم جارە زانکۆی کۆیە لە ماوەی ساڵێکدا بەرزترین ریزبەندی لە میژووی ریزبەندی زانکۆکانی جیهان (Webometrics Ranks) تۆمار دەکات کە  تەنها لە ساڵی (٢٠١٨) گەیشتبوویە پلەی (٤٥٧٧) کە ئەمەیش کەمترە بە (٨٩) پلە لەو پلەی ئێستا.

زانکۆی کۆیە دەستکەوتێکی تری لەسەر ئاستی ریزبەندی جیهانیی زانکۆکان تۆمارکرد

 

News Date
Image
زانکۆی کۆیە دەستکەوتێکی تری لەسەر ئاستی ریزبەندی جیهانیی زانکۆکان تۆمارکرد