بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەنار فاضل هیدایەت کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، د. کەنار فاضل هیدایەت کرد.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، بەڕێوەبەری بەکارخستن د. ڕاستی دڵشاد و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر رێکارەکانی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتییەکە.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسی لە کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی کرد و جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و بەڕیوەبەرایەتی گشتیی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان کردەوە.
لای خۆیەوە د. کەنار خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی زانکۆی کۆیە دەربڕی و دەستخۆشی لە زانکۆی کۆیە بۆ نووسینەوە و ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی کرد و ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کۆیە دەربڕی.