خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە دەست بە پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان بکەن.
وەرگیراوانەی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە فه‌رمانى زانكۆیى ژماره (٧/٢/٤٢٤٣) له (١٦/٨/٢٠٢٣) هاتووە، لە ڕۆژی یەکشەممە له رێكه‌وتى (١٠/٩/٢٠٢٣)وە تاوه‌كو ڕۆژی یەکشەممە ڕێككەوتی (١٧/٩/٢٠٢٣) سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایى زانكۆ بكه‌ن به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى مامه‌له‌کانیان.
وه‌رگیراوان پێویسته ئه‌م به‌لگه‌نامانه‌ى خواره‌وه بهێنێت به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى خوێندن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایى/ زانكۆى كۆیه:
- فه‌رمانى زانكۆیى وه‌رگرتن.
- كۆپى نوسراوى لارى نه‌بوونى شوێنى كاره‌كه‌ى.
- مۆله‌تى خوێندن.
- فه‌رمانى ده‌ست له‌كار ترازاندن له فه‌رمانگه‌كه‌ى.
- فه‌رمانى ده‌ست به‌كاربوون له (كۆ‌رسات).
- به‌لێننامه (كه پێویسته ناسنامه (كارتى نیشتمانى یا پاسپۆرت) بهێنێت له‌گه‌ل (2) وێنه).
- كه‌سێك ببێته (كفیل ضامن) ى خوێندكارى وه‌رگیراو، كه پێویسته خۆى ئاماده بێت به مه‌به‌ستى واژۆ كردنى كفاله‌كتەکه و ئه‌م به‌لگه‌نامانه‌ى به وێنه‌ى ره‌سه‌ن و كۆپى ره‌نگاوره‌نگ پێبێت:
- ناسنامه (كارتى نیشتمانى یا پاسپۆرت).
- فۆرمى خۆراك.
- كارتى زانیارى.
- وێنه‌ى كه‌سى.
تێبینى / برى كفاله‌كه به‌و شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
- دبلۆمى بالا/ برى (10000000) ده ملیۆن دینار.
- ماسته‌ر/ برى (30000000) سى ملیۆن دینار.
- دكتۆرا/ برى (75000000) حه‌فتا و پێنج ملیۆن دینار
تێبینی:
وەرگیراوەکان دەبێت ئەو فۆرم و بەڵێننامانەی کە لە خوارەوە هاتووە پڕبکەنەوە و لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.