ئارەزوومەندانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە دوابەدوای وەرگرتنی فۆڕمی داواکاریی وەرگیران تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەییان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنیان و وەرگرتنیان وەک خوێندکاری قۆناغی یەکەم بۆ ئەنجامدرا.

ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی جەستەیی و کارامەیی بۆ خوازیارانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

ئەم تاقیکردنەوانە لە هۆڵی داخراوی فاکەڵتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو و ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی توانایی جەستەیی خوازیاران بوو، تاقیکردنەوەکان هەڵسەنگاندنە جەستییە جۆراوجۆرەکانی بواری وەرزشی لەخۆگرتبوو وەک ڕاکردنی ٦٠ مەتری بۆ کچان و کوڕان، مەشقی شناو، مەشقی سک، خۆهەڵواسین لەسەر عوقلە بۆ کچان و کوڕان، بازدان و تاقیکردنەوەی تەکنیکیی و کارامەیی یارییە بە کۆمەڵەکان.

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە ساڵانە و لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەیی بۆ خوازیارانی خوێندن لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەبات.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەیی