بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیەلە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر وەکو بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە دەست بەکاربوو. لەمیانەی ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پیرۆزبایی لە بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە کرد و هیوای خواست ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە بوارەکەی خۆیدا بتوانێت کاریگەری باشی هەبێ بە تایبەتی لە بەرەوپێشبردنی کواڵیتیی توێژینەوە و بەمجۆرە کاریگەربوون لەسەر ڕیزبەندی زانکۆی کۆیە لە بواری نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە سەنتەرێکی نوێیە و لە ئێستادا سەنتەرەکانی توێژینەوەی زانستی و تەندروستی، ئەندازیاریی، سەنتەری مەلای گەورە، سەنتەری بەهار و پارکی توێژینەوە لە خۆدەگرێت.

 

 

 

 

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی کۆیە دەست بەکاربوو

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی کۆیە دەست بەکاربوو

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی کۆیە دەست بەکاربوو

News Date
Image
KoU