ماستەرنامەیەکی بواری یاسا بە ناونیشانی " السلطات الضبطیة لروساء الوحدات الاداریة فی ظل الظروف الاستثنائة و اقلیم کوردستان- العراق انموذجا دراسة تحلیلیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " ڕاوێژ احمد جمیل " لە بواری یاسا بە ناونیشانی " السلطات الضبطیة لروساء الوحدات الاداریة فی ظل الظروف الاستثنائة و اقلیم کوردستان- العراق انموذجا دراسة تحلیلیة مقارنة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د دانا عبدالکریم سعید سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د ناهیدە عبدالغنی محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د پێشەوا حمید عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەرین و د. ڤیان حسن عبداللە لە زانکۆی سەلاحەدین ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

News Date
Image
KoU