تێزی خوێندکاری دکتۆرا " سەنگەر ناظم حسین " لە بواری ئەدەبیاتی کوردی و بەناونیشانی " چیرۆکی مینیماڵی لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردیدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی یەکشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " سەنگەر ناظم حسین" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بە ناونیشانی " چیرۆکی مینیماڵی لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردیدا" لە بەشی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د هیمداد حسین بکر سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د محمد امین عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د هاوژین صلیوە عیسا ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د دیار فایەق مجید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د ئازاد محمد سعید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د ڕێزان صالح مولود لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە چیرۆکی مینیماڵی لە ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا