تێزێکی دکتۆرا بەناونیشانی " لاودێدی زمانی و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵی کوردیدا" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

 تێزی خوێندکاری دکتۆرا "تارا مشیر صالح " لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی " لاودێدی زمانی و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵی کوردیدا " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی سێ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " تارا مشیر صالح " لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی " لاودێدی زمانی و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵی کوردیدا" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د عبدالواحید مشیر دزەیی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د شێرزاد صبری علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د دڵشاد محمد غریب ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د ڕۆژان نوری عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د دەروون عبدالرحمن صالح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.د ئۆمێد بارزان برزو لە زانکۆی گەرمیان ئەندام و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
KoU