تێزی خوێندکاری دکتۆرا "سەرباز برایم خدر " لە بواری پێوانە و هەڵسەنگاندن بەناونیشانی " تصمیم اختبارات القدرات البدنیة و الحرکیة و التنبؤ بمستوی الاداء المهاري للاعبي المراکز التدریبیة بکرة القدم باعمار (١٣-١٤) سنة " لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی شەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " سەرباز برایم خدر " لە بواری پێوانە و هەڵسەنگاندن بەناونیشانی " تصمیم اختبارات القدرات البدنیة و الحرکیة و التنبؤ بمستوی الاداء المهاري للاعبي المراکز التدریبیة بکرة القدم باعمار (١٣-١٤) سنة " لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د ولید خالد رجب سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی موسڵ، پ.د گۆران معروف قادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د عیماد صدرالدین حمید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د جمیل احمد حسین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک و پ.د نەوزاد حسێن درویش لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
Koya University