تێزی دکتۆرای "لاوێست قاسم ظاهر" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

 تێزی خوێندکاری دکتۆرا "لاوێست قاسم ظاهر" لە بواری پەروەردەی وەرزش و پسپۆڕی فێربوونی جووڵە لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی شەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "لاوێست قاسم ظاهر' لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "اثر استخدام بعض الوسائل التعلیمیة وفق طریق جیسکو فی تعلم الاداء الفني لبعض المهارات الاساسیة الهجومیة بکرة السلة للطلاب" لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د یاسین عمر محمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د بحری حسن عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د بشائر رحیم شلال ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دیالە، پ.د خالد حسێن عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د ابراهیم محمد مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د زانا محمد محمد صالح لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University