تێزێکی خوێندکاری دکتۆرا "منداو حمد عبداللە" بەناونیشانی "التباین المکانی لکفاءة الخدمات المجتمعیة (التعلیمیة و الصحیة و الترفیهیة) و علاقتها بتوزیع السکان فی مدینة کویە (دراسة فی جغرافیة الخدمات)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "منداو حمد عبداللە" لە بواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی "التباین المکانی لکفاءة الخدمات المجتمعیة (التعلیمیة و الصحیة و الترفیهیة) و علاقتها بتوزیع السکان فی مدینة کویە (دراسة فی جغرافیة الخدمات)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د کامران طاهر سعید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د جواد کاظم الحسناوی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کوفە، پ.ی.د هیوا امین جلال ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د عمر حسن حسین، پ.ی.د پشتیوان شفیق احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.ی.د پێشڕەو صمد توفیق لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.