تێزی خوێندکاری دکتۆرا "شوان عثمان نوری" سەبارەت بە ڕۆمانەکانی "کاروان عومەر کاکەسوور" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "ڕۆمانەکانی (کاروان عومەر کاکەسوور) لە ڕوانگەی ڕەخنەی دەروونییەوە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "شوان عثمان نوری" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "ڕۆمانەکانی (کاروان عومەر کاکەسوور) لە ڕوانگەی ڕەخنەی دەروونییەوە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەرێزان پ.د سەردار احمد گەردی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د هەڵمەت بایز رسول ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران، پ.ی.د ئاوارە کمال صالح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر، پ.ی.د کیفی احمد عبدالقادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د عبدالواحید ادریس شریف ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د هاوژین صلیوە عیسا لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

 

News Date
Image
Koya University