تێزی خوێندکاری دکتۆرا "کامران جمال حسن" لە بواری مێژوو بەناونیشانی "دەسەڵات لە ئیسلامدا لە نێوان دەق و جێبەجێکردندا (خەلافەتی ڕاشیدی و ئوومەوی وەک نموونە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "کامران جمال حسن" لە بواری مێژوو بەناونیشانی "دەسەڵات لە ئیسلامدا لە نێوان دەق و جێبەجێکردندا(خەلافەتی ڕاشیدی و ئوومەوی وەک نموونە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەرێزان پ.د حکیم احمد مام بکر سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د خطاب اسماعیل احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی زاخۆ، پ.د صلاح کانبی اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د حیدر لشکری خضر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د مهدی عثمان حسین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د کامران عزیز عبداللە لە زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University