سەنتەری "مەلای گەورە"ی زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "ئەدەب وەک شایەتحاڵی مێژوو"ی بەڕێوەبرد. 

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.د هشیار زکی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و  بەڕێوەبەری سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە بەڕێز پ.د نالی جواد حمد، میوانانی نێوخۆیی و دەرکی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "ئەدەب وەک شایەتحاڵی مێژوو" لەلایەن سەنتەری "مەلای گەورە" بۆ توێژینەوە لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

بڕگەی دواتر بەڕێوەبەری سەنتەری "مەلای گەورە" بۆ توێژینەوە بەڕێز پ.د نالی جواد حمد وتارێکی پێشکەش کرد و ئامان و مەبەستی بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمەکەی ڕوونکردەوە و پاشان وتاری سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.د هشیار زکی پێشکەش کرا. 

پانێلی یەکەمی سیمپۆزیۆمەکە پێنج بابەتی لەخۆگرتبوو و لەلایەن بەڕێز پ.د هاوژین سڵێوە بەڕێوەبردرا و بابەتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

بابەتی "سالمی ساحێب قڕان- شایەتحاڵێکی زیندووی کۆتاییهاتنی میرایەتی بابان" لەلایەن بەڕێز پ.د عوسمان دەشتی پێشکەش کرا.

بابەتی "ڕۆڵی ئەدەب لە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوگەلی مێژووییدا" لەلایەن مامۆستا و نووسەر حەمەی حەمە باقی پێشکەش کرا.

بابەتی "ئەدەبیات وەکوو مێژوو، مێژووی ڕەوادییەکان لە دیوانی شیعری قەترانی تەورێزی" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د ئیسماعیل شەمس پێشکەش کرا.

بابەتی "مەولەوی و مێژوو- تێڕامانێک لە شیعرە لیرکییەکانی شاعیر" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د سەبوور عبدالکریم(شکار) پێشکەش کرا.

بابەتی "بەیتە فۆلکلۆرییەکان وەک سەرچاوەیەک بۆ نووسینەوەی مێژوو- قەڵای دمدم وەک نموونە" لەلایەن پ.د سەروەر عبدالرحمان پێشکەش کرا. 

کۆتاییی پانێلەکە تایبەت بوو بە پرسیار و تێبینی بەشداربووان کە گفتوگۆی نێوان بەشداربووان و پێشکەشکاران لە دەوڵەمەنترکردنی سیمپۆزیۆمەکە شوێندانەربوو.

پانێلی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن بەڕێز د. ئامانج سەلام حمدامین بەڕێوەبرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:

بابەتی "لاوک وەک ژێدەری مێژوویی- ڕووداوە سیاسی و سەربازییەکانی مێژووی هاوچەرخی کورد" لەلایەن بەڕێز پ.د هۆشمەند علی محمود پێشکەش کرا.

بابەتی "هونەری گێڕانەوە و گرینگیی پرسی شوناس و شوێن" لەلایەن ڕۆماننووس بەڕێز میران ئەبراهام پێشکەش کرا.

بابەتی "چیا، بەرف و پەز: د تەمسیلێن کۆڵۆنیال دە کورد، خوەزا و دیرۆک" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د سەردار شەنگوڵ پێشکەش کرا.

بابەتی "لۆزان لە پەیمانێکی سیاسی و مێژووییەوە بۆ پەیامێکی ئەدەبی و دەرکەوتنی زەبرە دەروونییەکانی (بە نموونەی چیرۆکی "لۆزان"ی شێرزاد حەسەن)" لەلایەن بەڕێز م. تریفە محمد احمد پێشکەش کرا.

بابەتی "پەیوەندی ئەدەب بە مێژوو، (بە نموونەی چەند شیعرێک)" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د سروشت جوهر حوێز پێشکەش کرا. 

لە کۆتاییی سیمپۆزیۆمەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکاران و بەڕێوەبەرانی پانێلی سیمپۆزیۆمەکە دابەش کرا و سیمپۆزیۆمەکە کۆتایی بەکارەکانی هێنا. 

 

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University