بەشیی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی سەبارەت بە گرینگیی مێژوو، شوێنەوار و کولتوور بۆ ئابووریی گەشتیاریی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د سەفین جەلال و ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د شوان عمر خضر و  مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپێک سەبارەت بە گرینگیی مێژوو، شوێنەوار و کولتوور بۆ ئابووریی گەشتیاری لەلایەن بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیەوە بەڕێوەچوو.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهێنان و ڕوونکردنەوەی مەبەست و ئامانجی ڕێکخستنی وۆرکشۆپەکە لەلایەن سەرۆکی بەشی مێژوو پ.د هۆشمەند عەلی دەستیپێکرد.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆی و کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کار بۆ کاریگەری و شوێندانەری زیاتر لە ڕەوتی پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگە دەکات و ئەم وۆرکشۆپەی بەشی مێژووش کە بە ئامانجی ئاوڕدانەوە لە بوارێکی گرینگی ئابووری واتە ئابووریی گەشتیاریی ڕێکخرابوو هاوئاهەنگ لەگەڵ ئەم ڕوانگە نوێیەی زانکۆیە بۆ خزمەتکردن و ئاوێتەبوون لەگەڵ کۆمەڵگە.

پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە پێنج بابەتی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو کە تیشکیان دەخستەسەر لایەنە جیاوازەکانی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە گرینگیی مێژوو، شوێنەوار و کولتوور لەسەر گەشەسەندنی ئابووریی گەشتیاری، پانێلەکە بە بەڕێوەبەری  د. دارەوان عبدالقادر احمد بەڕێوەچوو  و بابەتە پێشکەشکراوەکان بەمشێوەیە بوون:

بابەتی "شوێنەوارە کولتووری و کەلەپوورییەکان وەک پاڵنەرێک بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری" لەلایەن پ.ی.د کامران محمد جلال پێشکەشکرا.

بابەتی "شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان، بەربەست و گرفت و ئاستەنگەکانی لەڕووی گەشتیاری ئەشکەوتی شانەدەر بە نموونە" لەلایەن م.ی کاروان شریف قادر پێشکەشکرا.

بابەتی "دەستەبژێرێک لە پێگە و شوێنەوارە کەلەپوورییەکانی کۆیە" لەلایەن هێمن نعمان کاویس بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە پێشکەشکرا.

بابەتی"کەرتی گەشتوگوزار لە قەزای کۆیە و ڕۆڵی لە ئابووریی ناوچەکە" لەلایەن اسماعیل عبداللە همزە بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە پێشکەشکرا.

بابەتی"الاقتصاد السیاحی  و اهمیتها فی منطقة کویە" لەلایەن م.ی سەرکار احمد عبداللە لە پەیمانگای تەکنیکیی کۆیە پێشکەشکرا.

ئامادەبووان بە پرسیار و تێبینی لەمەڕ بابەتە پێشکەشکراوەکان بەشدارییان لە دەوڵەمەنترکردنی وۆرکشۆپەکە کردوو و لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەشکرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University