لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ بۆنە و چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی لە ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت لەژێر ناونیشانی بەڕیوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز کە لە ٢٨-٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی لێپرسراوی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کاک ئاکار ئازاد بەرزنجی کرد.

ڕۆژی یەکەشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە لێپرسراوی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کاک ئاکار ئازاد بەرزنجی کرد.
لە میانی دانیشتنێکدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بە ڕۆڵی تیمی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەکاتی ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی کۆنفراسەکە کرد و ستایشی هەوڵەکانیانی کرد لە سەرخستنی کۆنفرانسەکە.

دواتر سەرۆکی زانکۆ، قەڵغانی ڕیزلێنانی زانکۆی پێشکەشی لێپرسراوی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کاک ئاکار ئازاد بەرزنجی کرد.

Koya University

News Date
Image
Koya University