لەپای هاوبەشی و هاوکارییان لە سەرخستنی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی سوپاس و ڕێزلێنانی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز د. محمد سابیر کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە یاوەری بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییان کرد و لەلایەن سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆزد. محمد سابیر و ئەندامانی بۆردی دامەزراندنی دامەزراوەکە کاک هەرشۆ تاهیر و کاک یوسف زۆزان پێشوازییان لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە سوپاسی هاوبەشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە ئەنجامدانی سێیەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت کرد و ستایشی ڕۆڵ و پێگەی سەرۆکی دامەزراوەکە باڵیۆز د. محمد سابیر لە سەرخستنی ئەو هاوبەشییە و سەرخستنی کۆنفرانسەکە کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق باسی لە گرنگیی هاوبەشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆنفرانسەکە و چالاکییەکانی داهاتووی زانکۆی کۆیە کرد و ئەوەی ڕاگەیاند کە کار لەسەر جێبەجێکردنی کرداریی بڕگەکانی ئەو  یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنە دەکەن کە لە نیوان زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی هەیە.

هاوکات هەر لە میانی دانیشتنەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لەپای هاوبەشی و هاوکارییان لە سەرخستنی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت کە لە ژێر ناونیشانی "بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز" لە ٢٨-٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو قەڵغانی ڕێزلینانی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆزد. محمد سابیرکرد.

زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بەسڕە، زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆژیا و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، و بەبەشداریی زیاتر لە ٥٢ توێژینەوە و ٤٢ توێژەر لە ١٥ وڵات و زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای بیانی و حکوومی  لە ٢٨-٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت؛ "بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز" بەڕێوەبرد.

Koya University

 

News Date
Image
Koya University