لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز زانکۆی کۆیە پێشانگایەکی تایبەتی بۆ خوێندکاران کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەرپرسانی باڵای حکوومی و حیزبی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک لە چین و توێژە جیاوازەکان پێشانگایەکی تایبەت بۆ خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی و فاکەڵتیی پەروەردە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەم پێشانگایە کاری جۆراوجۆر و پڕۆژەی توێژینەوەی خوێندکاران لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە گرتبووەخۆ و وەک هەل و دەرفەتێکی لەبار بۆ نیشاندانی پێشکەوتنی زانستی وپیشەییانەی خوێندکاران پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا و شایانی ئاماژەیە هاوکات بەشی جوگرافیاش لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پارکی ناوەندیی زانکۆی کۆیە چالاکییەکیان بەڕێوەبرد و مۆدێلێکی ژینگەپارێزییان نمایش کرد .
زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" هەوڵدەدات خوێندکاران بە نوێترین و سەردەمیانەترین پڕۆگرامەکانی خوێندن بەجۆرێک کە وەڵامدەری بازاڕی کار و پێویستییەکانی کۆمەڵگە بن تەیار بکات و بەڕێوەبردنی پێشانگای جۆراوجۆر کە خوێندکاران بتوانن تێیدا توانایی و بەهرەکانیان نمایش بکەن و باوەڕبەخۆبوون بەدەستبهێنن بەشێکە لە مەبەست و ئامانجی زانکۆی کۆیە و پلانی ستراتیژی.
--
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia