ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە دووەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدا

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق دووەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی بەشەناوخۆییەکان، بەشی ئەندازە و پرۆژەکان و هۆبەی چاککردنەوە دووەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە تاوتوێی دوایین ڕاپۆرتی ئامادەکارییەکانی بەشە ناوخۆییەکان و فاکەڵتییەکان بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی بەشەناوخۆییەکان، بەشی ئەندازە و پرۆژەکان و هۆبەی چاککردنەوە زانکۆی کۆیەوە پێشکەشکرابوو.

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لەسەر ڕۆشنایی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەشەناوخۆییەکان، ئەندازە و پرۆژەکان، و هۆبەی چاککردنەوە کە جەخت لەسەر پێویستیی کاتی زیاتر دەکەن بۆ تەواوکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و تەواوکردنی پێداویستییەکان لە بەشە ناوخۆییەکان و هۆڵ و تاقیگەکانی بەش و فاکەڵتییەکان، بڕیاریدا کە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٠٩/١٦وە بکرێت بە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٠٩/٢٩ و کالیندەری ئەکادیمیی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەپێی ڕێنماییەکان دابنرێت.

دواتر  دەست کرا بە تاوتوێکردنی تەوەرەکانی دیکەی ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە کە تایبەتبوون بە پرسە کارگێڕی و زانستییەکان.

Koya University

News Date
Image
Koya University