سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی و ناوەندی ڕاوێژکاریی زانکۆلاینی بەسەرکردەوە

 سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق  بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە و ناوەندی ڕاوێژکاریی زانکۆلاینی بەسەرکردەوە.

 ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی  و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە و ناوەندی ڕاوێژکاریی زانکۆلاینیان کرد.

 سەرەتای سەردانەکە شاندی زانکۆ بە سەرۆکایەتیی پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەلایەن بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە د. صافیە صابر ابراهیم و سەرپەرشتی تیمی ڕاوێژکاریی زانکۆلاین پێشوازییان لێ کرا.

ئەم سەردانەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و پێدانی زانیاری و بەرچاوڕوونی بە دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەلایەن ناوەندی ڕاوێژکاریی زانکۆلاین لە زانکۆی کۆیە و هەروەها بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە پێش دەستپێکردنی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو ڕێکخرابوو.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

 

Koya University

News Date
Image
Koya University