لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراقی سوپاس و پێزانینی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی کۆیە

 لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراقی لە پای بەشداریکردنی زانکۆی کۆیە لە پاڵەوانێتییەکانی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان سوپاس و پێزانینی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی کۆیە.

 ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د نەبەز عبداللە فتاح و پ.د زینب عبدعلی مامۆستای فاکەڵتیی نابراو و ئەندامی فیدراسیۆنی عێراق بۆ وەرزشی زانکۆکان کرد.

لە میانی دانیشتنێکدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی تیپەکانی زانکۆی کۆیە لەو چالاکی و پاڵەوانێتییانە دەربڕی کە لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراقی و  فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان ڕێکدەخرێت و ئاماژەی بە گرنگیی ئەو جۆرە چالاکییانە کرد لە نزیککردنەوەی پەیوەندیی نێوان زانکۆکان و گۆڕینەوەی تواناکان و ئاشناکردنی خوێندکاران بەو جۆرە ژینگانە.

لای خۆیانەوە هەر یەک لە د. نەبەز عبدالله فتاح و د. زینب عبد علی بەرزنجی، سوپاسی پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆی بۆ فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی و تیپەکانی زانکۆ کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ تیپ و وەرزشوانانی زانکۆ جێگەی پێزانین و دەستخۆشییە.

دواتر هەر لە میانی دانیشتنەکەدا سوپاس و ڕێزلێنانی لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراقی و سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراقی د. حسین محمد ناجی-ی پێشکەشی سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق کرا.

شاندی وەرزشیی زانکۆی کۆیە بەشداری لەو پاڵەوانێتییە وەرزشییە کرد کە فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان لە ٢٥-٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەیبرد.

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University