تێزی دکتۆرای "بەهمەن طاهر نەریمان" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی دکتۆرای "بەهمەن طاهر نەریمان" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "شیکردنەوەی ڕەخنەیی گوتاری کتێبی (پەروەردەی ئیسلامی) لە قوتابخانە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستاندا (قۆناغی بنەڕەتی)، نێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠٢١" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای "بەهمەن طاهر نەریمان" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "شیکردنەوەی ڕەخنەیی گوتاری کتێبی (پەروەردەی ئیسلامی) لە قوتابخانە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستاندا (قۆناغی بنەڕەتی)، نێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠٢١" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە پ.د شیلان عمر حسن سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د شێرکۆ حمدامین قادر ئەندامی لێژنە، پ.د عمر محمود کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د شێروان حسین حمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د تەلار صباح عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د نەوزاد انور عمر لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د رحیم قادر سورخی ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتانی توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.