تێزی دکتۆرای "نەرمین رزاق ابوبکر" لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی دکتۆرای "نەرمین رزاق ابوبکر" لە بواری یاسا بەناونیشانی "المسؤولیة الجزئیة الناتجة عن الجرائم البیئیة – دراسة تحلیلیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەكشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار "نەرمین رزاق ابوبکر" لە بواری یاسا بەناونیشانی "المسؤولیة الجزئیة الناتجة عن الجرائم البیئیة – دراسة تحلیلیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە پ.د مسعود حمید اسماعیل سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د محمد رشید حسن ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د صفاء الدین محمد احمد ئەندامی لێژنە و لە پارلمانی کوردستان، پ.ی.د ادیبە محمد صالح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د ڕێبوار جبار شێخە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د شوان عمر خضر لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتی توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.