تێزی دکتۆرای "کۆیان اسماعیل جمعە" لە بواری زمانی عەرەبی بەناونیشانی "شعر عبدالمجید لطفی- دراسة ترکیبیة و ظیفیة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زەکی و ژمارەیەک مامۆستای فاکەڵتیی پەروەردە، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای "کۆیان اسماعیل جمعە" لە بواری زمانی عەرەبی بەناونیشانی "شعر عبدالمجید لطفی- دراسة ترکیبیة و ظیفیة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە پ.د ابراهیم عبود یاسین سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د عبدالرحمن عزیز مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د زانا شاباز کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د سامان صلاح صابر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی هەڵەبجە، پ.ی.د اسیل سعدالدین شمس الدین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د امیر رفیق عولا لە زانکۆی سۆران ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتی توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەیدیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە
خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ
سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.